نەوتی خاو چیەو وە چۆن بەرهەم دەهێنرێت؟

ليست هناك تعليقات

ئەندازیار: زانیار قەرەداخی

-
نەوت یان نەوتی خاو crude oil ئاوێتەیێكی هایدرۆكاربۆنی شلە كە لەژێر ڕووی زەویدا هەیە و دەتوانرێت دەر بهێنرێت و پوخت بكرێت.

گرنگی نەوت چیە؟

پێش هەزاران ساڵ نەوت بەكارهێنراوە بۆ ڕوناككردنەوە و گەرم كردنی ئاو بەڵام ئێستا نەوتی خاو گرنگترین سەرچاوەی وزەیە لە جیهاندا كە چەندین جۆر سووتەمەنی لێبەرهەم دەهێنرێت وەك بەنزین، پارافین و ڕۆنی بزوێنەری گاز و نەوتی سپی كەهەموویان كارئاسانی بێوێنەیان كردووە بۆ مرۆڤایەتی.

نەوتی خاو چۆن دەدۆزرێتەوە؟

زەویناسان كرداری پشكنین بۆ خاكەكان ئەنجام دەدەن لەڕێگەی بارهەڵگرێكی گەورەوە كە پێی دەوترێت:

بەرهەڵگری هەژێنەر vibrator truck كە شەپۆلەكانی زەمین لەرزە دەنێرێت بۆ چینەكانی بنەوەی زەوی وە لەڕێگەی ئامێری جیۆفۆنەوە ئەم شەپلانە وەردەگیرێنەوە و ڕەوانەی سەیارەیەكی دیكەدەكرێت كەپێی دەوترێت تۆماركەر recorder كە هەموو زانیاریەكان تۆمار دەكرێن وشوێنی بیرەنەوتەكە دیاریدەكرێت و بودجەی بەرهەمهێنان بۆ نەوتەكە حیساب دەكرێت.

دوای دیاری كردنی شوێنی بیرە نەوتەكە پێویستە چی بكرێت؟

پێویستە شوێنەكە ڕووماڵ بكرێت وئامادەبكرێت بۆ ئەو ئامێرانەی كە دەگەنە ئەوێ بۆ كرداری كونكردنی زەوی و هڵكەندی بیرەكە وە پێویستە شوێنەكان جیابكرێنەوە و شوێنی هەر ئامێرێك بەجیا دیاری بكرێت.

دواتر سەكۆی هەڵكەندی بیر drilling rig لەشوێنی دیاری كراوی بیرەكەدا جێگیر دەكرێت، ترومپای قوڕ mod pump دەبەسترێت وە مەكینەی خولێنەوەرەوە و ئامێرە پەیوەستەكانی دیكەی لێدەبسترێت.

دەست دەكرێت بەهەڵكەندنی بیرەكە بەشێوەیەكی شاوڵی كە پێی دەوترێت

Vertical drilling وە لەكاتی هەڵكەندنی بیرەكەدا چەند بەرگێك بۆ بیرەكە دروست دەكرێت بەمەبەستی پاراستنی بیرەكە لە داڕوخان كە پێی دەوترێت casing وە دوای گەیشتنی بەو چینەی زەوی كە نەوتەكەی تێدایە ئاڕاستەی هەڵكەندنەكە دەگۆررێت بۆ هەڵكەندنی ئاسۆیی

واتە horizontal drilling بەمەبستی زیادكردنی بڕی بەرهەم و باشتركردنی بەرهەمەكە كە هەموو ئەو پێكهاتە كیمییانەی لەخۆدەگرێت كە لەناو نەوتی ئەو ناوچەیەدایە وە هەر لەڕێگەی ئەم هەڵكەندنە ئاسۆییەوە دەتوانرێت لەڕێگەی یەك بیرە نەوتەوە، هەموو نەوتی ئەو ناوچەیە پوختە بكرێت وە پێویست ناكات لە ناوچەیەكدا چەندین بیرەنەوت هەڵبكەنرێت.

دوای تەواوبوونی كرداری هەڵكەندنەكە، كرداری بەرهەمهێنان دەست پێدەكات، كە نەوتەكە بەشێوەیەكی سرووشتی و بەبێ بەكارهێنانی هیچ ترومپایەك خۆی هەڵدەقوڵی بەهۆی ئەو پەستانەی كە بیرەنەوتەكە خۆی هیەتی و پێی دەوترێت پەستانی سروشتی بیرە نەوتەكە

Natural pressure وە بەپێی تێپەڕبوونی كات ئەم پەستانە كەم دەكات و بڕی نەوتی بەرهەم هاتوش كەم دەكات، بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە پێویستە بیرێكی دیكە لە نزیكی ئەو بیرەنەوتە هەڵبكەندرێت و لەو بیرە نوێیەوە دوانەئۆكسیدیكاربۆن و ئاو بكرێتە ناو بیرەكەوە، لەبەرئەوەی چڕی ئاو زیاترە لە چڕی نەوتی خاو، ئاوەكە لەژێر نەوتەكدا دەنیشێت و نەوتەكە لەبیرەكە دێتە دەرەوە، وە ترومپای بەرزكەرەوە بەكاردەهێنرێت بۆ هەمان مەبەست.

هەنگاوی دواتر بریتیە لە ئامادەكرنی نەوتەخاوەكە بۆ گواستنەوە

واتە: preparation for transportation كە نەوتە خاوەكە غازی سرووشتی و خۆڵ وخوێ و ئاوی لێجیادەكرێتەوە لەڕێگەی

جیاكەرەوەكانەوە separator بەمەش تەنها نەوتە خاوەكە

واتە crude oil ەكە دەمێنێتەوە كە پێویستە گەرم بكرێت بۆئەوەی لینجیەكەی viscosity ەكەی كەم بكات و ئاسان هەناردەی دەرەوە بكرێت لەڕێگەی وێستگەكانی پاڵنانەوە

واتە pumping station كە ئەم وێستگانە ترومپاكانی نەوت و پێوەرەكانی هەناردەكردن لەخۆدەگرێت كە بڕی نەوتی هەناردەكراو دەپێوێت لە ڕۆژێكدا یان لەكاتێكی دیاری كراودا. ئیشی ترومپاكانی هەناردەكردن بریتییە لە پالنان و گواستنەوەی نەوتەخاوەكە بەناو بۆری نەوتدا.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif