بەربەستەکانی بەردەم مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی مێسی

ليست هناك تعليقات

لەکاتێکدا لەو کاتەوەی لیۆنێل مێسی لە رێگەی فاکسێکەوە داوای رۆیشتنی لە یانەی بارسێلۆنا کردووە، ناوی ئەو یاریزانە بە یانەی مانچێستەر سیتییەوە بەستراوەتەوە، بەڵام چەند بەربەستێک لەبەردەم یانە ئینگلیزییەکەدان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بە چەند خاڵێک ئاماژەی بۆ ئەو بەربەستانە کردووە، کە بۆ گواستنەوەی مێسی دێنە بەردەم یانەی مانچێستەر سیتی کە بەم شێوەیەن.

- بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، تەنیا لە یەککاتدا نەبێت، ئەویش ئەگەر مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی جێبەجێبکرێت، کە 700 ملیۆن یۆرۆیە.

- مووچەی یاریزانەکە بەرزە و هەر یانەیەک ئەو یاریزانە دەگوازێتەوە، دەبێت مووچەیەکی هاوشێوەی مووچەکەی لە بارسێلۆنا بداتە یاریزانەکە.

- یاسای یاریی خاوێن لە یوێفا، بەربەستێکی دیکەی بەردەم مانچێستەر سیتییە کە پێشتر بەو هۆیەوە هەڕەشەی دوورخستنەوەی لە چامپیۆنزلیگ لەسەر یانەکە بوو.

- جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە ئەو یاریزانە بفرۆشێت، لەکاتێکدا هاندەرانی یانەکە لە هەموو جیهان دژی فرۆشتنی یاریزانەکەن.

- یانەکە نایەوێت بەهیچ شێوەیەک مێسی لەگەڵ هیچ یاریزانێک بگۆڕێتەوە و رێگەش نادات بێبەرامبەر یاریزانەکە بڕوات.

- سەرۆکی بارسێلۆنا بەتەنیا قسە لەگەڵ مێسی دەکات، ئەویش نەک بۆ گفتوگۆکردن بۆ رێگەدان بە رۆیشتنی یاریزانەکە، بەڵکو بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif