کوردستان مەترسی ئیقلیمی لەسەر نیە و مەترسی ناوخۆیی زیاترە

ليست هناك تعليقات

سالار محمود
-
چاکسازیی و بەهەند وەرگرتنی ناڕەزاییە گشتگیرەکانی خەڵک دەرگا بە رووی چارەسەری نوێ دەکەنەوە.
هێشتا گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بەردەوامە لەدۆخی قوڵبونەوەی قەیرانەکاندا.
کورد راستە دوژمنی مێژوویی و دەرەکی بەردەوامی هەیە، بەشێکیان ئیقلیمین، بەڵام گەورەترین مەترسی نەمانی متمانەی ناوخۆییە، ترازانی ناوخۆییە، بێ خەمیە لە داوای خەڵک، بێ خەمیە لە هاواری خەڵک، بەهەند وەرنەگرتنی ناڕەزاییەکانی خەڵکە. 

وڵاتانی ئیقلیم گرفتی زۆرتریان هەیە، بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنن، هەموو قەوارەکانی مێژووی کورد بەدەستی داگیرکەرانی کوردستان لەناو چووە. شۆکێکی گەردونی ئەبێ بەدەستی، خۆمان لەبار ببرێت.
هەرێمی کوردستان قەیرانی سەرکردەی کۆکەرەوەو کاریزمی هەیە، کورد لەسەر ئاستی ئیقلیمی ئیتر ناتوانرێ نادیدە بگیرێ
بەڵام لەناوخۆدا هێزی یەکتری نادیدە دەگیرێت.
هەموو لایەک هۆشداری دەدەن و ئێمەش هەمان پەیاممان هەبوەو هەیە. تکایە خەمێکی جدی لە مانەوەو کەمکردنەوەی ناڕەزاییەکان بدەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif