شاجوانی پێشووی لوبنان بۆ ساڵی 2015 تەنیا هەفتەیەک پاش ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی کۆتایی بە مانگی هەنگوینی هێنا و لەگەڵ هاوسەرەکەی پێکەوە دەستیانکرد بە یارمەتیدانی ئەو کەسانەی بێ ماڵوحاڵ بوون.
ڤالێری ئەبو شەقرا، شاجوانی پێشووی لوبنان لە سەرەتای مانگی ئاب هاوسەرگیریی ئەنجامدا، بەڵام پاش تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت بڕیاریدا بگەڕێتەوە ناو خەڵکی بەیرووت و کۆمەکی مرۆیی دابەشبکات.
ئەو خانمە بەناوبانگە ژیانی هاوژینیی لەگەڵ بزنسمانێکی لوبنانی پێکهێناوە و پێکەوە ئەو کارەیان ئەنجامداوە، هاوکات لە چەند وێنەیەکدا لەگەڵ خوشکەکەی لە گۆڕەپانی شەهیدان دەردەکەوێت و دەگوترێت بەشداریی لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە حکومەت کردووە.
ڤالێری ئەبو شەقرا شاجوانی لوبنان بووە بۆ سالی 2015 و لە هەمان ساڵدا نوێنەرایەتیی وڵاتەکەیی کردووە بۆ شاجوانی جیهان و گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی. هەڵگری بڕوانامەی راگەیاندنە لە زانکۆی لوبنانی ئەمریکی لە بەیرووت. بەشداریی لە زنجیرە درامای بەناوبانگ هەیبە کردووە و رۆڵی مەریەم [خۆشەویستی جەبەل]ی بینیوە.
نادین نەجم، خانمە ئەکتەری لوبنانی کە ئەویش بەشداریی زنجیرە درامای هەیبەی کردووە، لە تەقینەوەکە برینداربوو، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی شەش کاژێری رایگەیاند، رووخساری باش دەبێت، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ خەویان لێزڕاندووە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق