سەرۆكی ئەمریكا كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی جێ هێشت

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی قسەکردندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە کۆشکی سپی لەناکاو قسەکانی بڕی و جێیهێشت.

بە گوێرەی زانیارییەکان ترەمپ دوای ئەوەی لەناکاو کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی جێهێشتووە، گوتوویەتی کەسێک لە نزیک کۆشکی سپی پێکراوە.

سەرۆکی ئەمریکا بە پەیامنێرەکانی گوتووە کە رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

ترەمپ دوای ئەوەی ئەندامێکی تیمی پاراستن لەکاتی گوتارەکەیدا هاتە سەر سەکۆکە و بردیە دەرەوە، چەند خولەکێک دواتر گەڕاوە.

کاتێک ترەمپ دەچێتە دەرەوە دەڵێت، "ئۆو! چی بووە؟"

سەرۆکی ئەمریکا لە ناوەڕاستی گوتەکانیدا لەلایەن کارمەندێکی تیمی پاراستنەوە بە چرپەوە گوتەکانی لەسەر سەکۆی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکە پێ بڕدرا.

کە دوای نزیکەی نۆ خولەک گەڕایەوە، ترەمپ بە پەیامنێرانی گوت پێی وایە کارمەندێکی پاراستن تەقەی لە گومانلێکراوێک کردووە. 

ترەمپ لە وەڵامی پەیامنێرێکدا گوتی، "هەمیشە جیهان شوێنێکی مەترسیدار بووە، ئەوەیش شتێکی جیاواز نییە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif