حكومەت دەستدەكات بەوەرگرتنەوەی قەرزەكان

ليست هناك تعليقات

حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی بەسەر ھەموو ئەو ڕەھنە بازرگانیانەدا گرتووه‌، کە خاوەنەکانیان قەرزاری حکومەتن و قەرزەکەیان نەداوەتەوە، لەم ھەفتەیەشدا دەست بە رێکارە یاساییەکانی وەرگرتنەوەی ئه‌و قه‌رزانه‌ دەکرێت.

له‌مباره‌شه‌وه‌ عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون گوتی: بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی رەھنەکان لە لایەن حکومەتەوە دەرچووە و ئێستا دەستەبەسەر ھەموو رەھنەکاندا گیراوە و بە رێگای یاسایی و زیادكردنێكی ئاشكرادا، دەست بە فرۆشتنیان دەکرێت.

هاوكات محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی کوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌: حکومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی داوای قەرزەکانی بکاتەوە، ھەر کۆمپانیا و کەسێکیش خۆی لە دانەوەی بدزێته‌وه‌، پێویستە رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر، چونكە بڕیارەكە بێ جیاوازی ھەموو كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.

له‌ 13ی ئایاری ئه‌مساڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی نووسراوی فەرمییەوە داوای لە بانکە بازرگانییەکان کرد، لیژنەی تایبەتمەند پێکبهێنن بۆ پۆڵێنکردنی قەرزە بازرگانییەکان.

رێکارەکانی وەرگرتنەوەی قەرزی کۆمپانیاکان و قەرزە بازرگانییەکان کۆتایی ھاتووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەم ھەفتەیەدا رێکارە یاساییەکان دەگرێتەبەر

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif