سەرۆک کۆمار چی کرد؟

ليست هناك تعليقات

میران محمد
-
ماوەیەکە لەڕێی چەند پەیج و سایتێکی گوماناوييەوە ھێرشێکی بێ بنەما دەکرێتە سەر دکتۆر بەرھەم سەرۆک کۆماری عێراق و چەندەھا درۆی شاخداری بۆھەڵدەبەستن، تازەترینیان ئەوە بوو كة گوایە ئەو ھۆکاری ڕێکنەکەوتنی ھەرێم و بەغداد بووە. ئەم بۆچوونە هەرچەنەدە لە نوکتەیەکى گاڵتە ئامێز دەچێت، بەڵام ئامانجێکى سیاسى لەپشتەوە بوو کە ئەویش لێدان بوول ە رۆڵ و کاریگەریەکانى سەرۆک کۆمار.

جوڵەکانى د.بەرھەم ساڵح و کاریگەرییەکانى لەسەر ئاستى عێراق و بریارە چارەنووسسازەکان، پێچەوانەى خواست و پێشبینى هەندێک لەنارەکانى بوو، بۆیە ناچار پەنا بۆ درۆ و بوختان برا، ئێستا سەرۆک کۆمار کە بەرۆڵى خۆى هەڵدەسێت کارو ئەرکى خۆیەتى خۆ گەر بۆ کورد وەک دەستکەوت سەیرنەکرێت ناکارێت ناهەقیشى پێبکرێت و کەم بایەخ نیشان بدرێت، بەتایبەتى کە ئەو توانیویەتى بلانسى نێوان سوننە و شیعەو کورد بەباشى رابگرێت و ئەوەش وابکات لەناو زۆربەى عێراقیەکاندا بە چاوێکی قورس لێی بڕوانن (شخصیة محل اعتبارە) سەیرى بکەن.

موبالەغە نییە گەر بوترێت لەئێستادا ھیچ بڕیارێکی گرنگ و کاریگەر بێ ئۆکەی سەرۆک کۆمار تێناپەرێت، لەھەر ڕووداوێکدا بێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک مەرجەعی سەرەکی لە عێراق سەیرى دەکەن و متمانەى ئەوەیان پێیەتى بە ڕۆلی خۆی هاوسەنگى رابگرێت، لە هەمبەر پەیوەندیەکانى هەرێم و بەغدادیش کارەکانی لە ماوەی ڕابردوودا شایەتی ئەوەى بۆ دەدەن، کە بە پێشنیارو هاندانى کاک بەرھەم پارەی ئەو چەند مانگەی کۆتای نێردرا، پێداگریەکانیشى بۆ ئەوە بوو کە مووچەی مووچە خۆران بدرێت و ئەو پرسە دەربکرێت لە ململانێی سیاسى نێوان ھەولێر و بەغداد.

سەبارەت بە لەشکرکێشى تورکیاش، رۆڵ و هەڵوێستى گرنگى نیشاندا و بەراشکاوانە ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیای کرد و هەوڵەکانى بۆ ئەوەیە هەیمەنەى ئەقلیمى لەسەر هەرێم و عێراق نەهێڵیت، ئەم هەڵویستانەى هاوکاتن لە پاڵپشتی کردنی داوا رەواکانى خۆپیشاندەران و وەستانەوە بەرووى توندوتیژى لەبەرامبەریاندا. ئێستا کە هەرێم و بەغداد لەرێککەوتن نزیک بوونەتەوە کاتى ئەوەیە، هاوڵاتیان بەوردى سەیرى رووداوەکان بکەن کە کێ بوولەپێناو درێژە پێدانى قاچاخچێتى و بەرژەوەندى شەخسى رێگرى لە رێککەوتنەکە ئەکردو کێش بوو هەوڵەکانى بۆ ئەوە بوو رێککەوتن بکرێت تا لەوە زیاتر مووچەخۆرانى هەرێم قوتى خۆیان و خێزانەکانیان نەکرێتە گرەوێکى دۆراوى پۆپۆلیستیانەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif