دوو بەرهەمی زانای كۆچكردوو(ئەحمد كاكە محمود) بڵاوكرایەوە

ليست هناك تعليقات


دوو بەرهەمی زانای كۆچكردوو( مامۆستا شێخ ئەحمد كاكە مەحمود) بە چاپ گەیەنرا، بە ناوەكانی (بۆچوون و فەتواكانى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود) ( سياسەت لە ئيسلامدا)

ئەم دوو بەرهەمە لە نوسینەگرنگەكانی مامۆستا و زانای كۆچكردوو( شێخ ئەحمد كاكە مەحمود)ن و لە سەر ماندووبوون و ئەركی (عیرفان ئەحمد كاكە محمود) بە چاپگەیەنراون و ئێستا لەبەردەستی خوێنەراندان

 (بۆچوون و فەتواكانى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود) كە زياتر لە  (١٠٠٠) فەتواو بۆچوون دەبێت.. وە بەقەبارەى (٨٣٧) لاپەرەیە

هەروەها بەرهەمی (سياسەت لە ئيسلامدا) كە لە ساڵى ١٩٨٦ى زايينى نوسراوە و دواى خوێندنەوەو لێكۆڵينەوەى فەرموودەكانى چاپى دووەمى كەوتە بەرديدى خوێنەرانى..

بۆ بەدەستخستنى هەردوو بەرهەمەكە سەردانى ناوەندى رێنوێن بكەن لە بازارى ئاوباريك - نهۆمى يەكەم - ناوەندى رێنوێن.

بۆ زانیاری زیاتر
07501115990 .. 07702493755

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق