بێستون هەورامی .
سەرەتا هیچ گومانێک ، لەدۆخی خرابی ئابوری خەڵک بەهۆی بێ موچەی و پانتایی گەندەڵی لەتەواوی سێکتەرەکانی حکو مەتی هەرێم و ئاڵۆسکاوی پەیوەندی لایەنە کوردیەکان لەهە رێم و ناوچەکەداو بێ پلانی بەرپرسان بۆ دەربازکردنی ، هەر ێم و دانیشتوانەکەی و هەروەها خوێندنەوەی ، نازانستی سیا سیانەی خۆمان لەمەڕ ستراتیژی زلهێزەکان و ڕەوتی ، ڕوداوە کان بەئاراستەی تێکدانی بەرژەوەندیەکانیان وایکردووە ئێمە نەک هەر لەزۆنگاوی قەیران لەدوای قەیراندا بگەوزێین بەڵکو لەکۆی مەترسیەکانی ئەمڕۆو داهاتوودا نیە ..!؟.
پێیدەچێ تەواوی ناوچەکە ، لەهەموبوارەکاندا بەرەو گۆڕانکا ری بۆ دەیان و سەدان ساڵی داهاتوی دیکە لەلایەن زلهێزە خا وەن ستراتیژەکانەوە هەنگاوبنێ لەم ئاماژەیەدا ئێمە بۆدەیان ساڵی دیکە لەپەراوێزی سەربەخۆی و نا یەکگرتویدا دەمێنینە وەو ئەمەش بەرهەمی بێ حیکمەتی سیاسیانەوەمانەوەیە.!!.
لەو باوەڕەدام ئەمڕۆ(نێچیرەڤان بارزانی)متمانە ، پێکراوترین سەرکردەیە بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆیەکی بەرفراوان لە گەڵ کۆی لایەنە کوردیەکان بەغداو وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزە کان لەمەڕ دەربازکردنی کورد لەم قەیران و پەراوێزکاریەی ئە مڕۆ لەلایەن جیهانەوە لەدژمان گیراوەتەبەر ..!؟.
ئەم ئاماژەیە دەکرێ لایەنە کوردستانیەکان بەو پەڕی هەست کردن بەبەرپرسیاری و لەدیدگایەکی کوردبونەوە بەتەنگیەوە بڕۆن نەک لەخوێندنەوەی ڕەشی لاپەڕەکانی مێژوی نێوانیانە وە ..!؟.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق