بریتانیا دژی لێشاوی کۆچبەران داوای یارمەتی لە سوپا دەکات

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا داوای یارمەتی لە سوپای وڵاتەکەی کرد بۆ رێگریکردن لە هاتنی ئەو کۆچبەرانەی کە لەرێگەی بەلەمەوە بە "گەروی دۆڤەر"دا دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە بریتانیا.

وەزارەتی بەرگری بریتانیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، داوایەکیان لە وەزارەتی ناوخۆوە پێگەیشتوە بۆ بەکارهێنانی هێزە چەکدارەکانی سوپای وڵاتەکە، لە هاوکاریکردنی پاسەوانانی سنور بۆ رێگریکردن لە هاتنەناوەی کۆچبەران لە ئەوروپاوە بۆ وڵاتەکە.

وەزارەتەکەیان ئامادەیە بۆ دابینکردنی هەمو جۆرە هاوکارییەک بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی لیشاوی ئەو کۆچبەرە نایاسایانە

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو داواکارییە و دابینکردنی هەمو جۆرە هاوکارییەک بە مەبەستی بەرەنگاربونەوەی لیشاوی ئەو کۆچبەرە نایاسایانەی کە دەیانەوێت بۆ دەستکەوتنی ژیانێکی باشتر رو لە بریتانیا بکەن.
سەدان کۆچبەر، بەرزبونەوەی پلەی گەرمای کەنارە ئاوییەکانی باشوری بریتانیایان بەکارهێنا بۆ تێپەڕاندنی سنوری بریتانیا 

لەم چەند رۆژەی کۆتایدا سەدان کۆچبەر، بەرزبونەوەی پلەی گەرمای کەنارە ئاوییەکانی باشوری بریتانیایان بەکارهێنا بۆ تێپەڕاندنی سنوری بریتانیا لە رێگەی بەلەمەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، لە شەشی ئەم مانگەوە زیاتر لە 500 کۆچبەر کە لەنێوانیاندا منداڵ و ژنی دوگیانیشی تیادابوە، توانیویانە لە رێگەی گەروی مانش خۆیان بگەیەننە ئەوروپا، زۆرینەی کۆچبەرانیش لە وڵاتی فڕەنساوە هاتبون.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif