دەیان هەزار کەس لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد دژی رێکارە تەندروستییە نوێیەکان بۆ رێگەگترن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
ئەڵمانیا تاوەکو ئێستا 242 هەزار تووشبووی تۆمارکردووە و لەو ژمارەیەش 9 هەزار و 371 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە مانگی تەمووزی رابردووشەوە، بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە مانای شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دێت بۆیە پێویستە رێکاری نوێ بگیرێتە بەر.
حکومەتی ئەڵمانیا لە چەند رۆژی رابردوودا دەستیکرد بە دانانی رێکاری نوێ و پۆشینی دەمامکیش لە ئەڵمانیا کرایە ناچاری.
بەڵام خەڵکی بەرلین بە درووشمی دەمامکەکانتان فڕێبدەن هاتنە سەر شەقام و دژایەتی بڕیارەکانی حکومەتی ئەڵمانیا دەکەن.
لە خۆپێشاندانەکاندا کە زیاتر لە 18 هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە، داوا دەکەن بە دانانی رێکاری نوێ ئازادییەکانیان لێ زەوت نەکەن.
ئەڵمانییەکان لە بەرلین بەبێ پۆشینی ماسک هاتوونەتە دەرەوە و دەڵێن: ئازادیمان لە هەموو شت لا گرنگترە.
حکومەتی ئەڵمانیا لە 16 هەرێمی ئەو وڵاتە دەمامکی کردووە بە ناچاری و هەرکسێکیش دەمامک نەپۆشێت بە بڕی 50 یۆرۆ سزا دەدرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق