نرخی نەوت بەرزبوویەوە

ليست هناك تعليقات

بەهۆی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسی و چاوەڕوانییەکان بە داتاکانی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهۆی ئامادەکارییەکان لە زریانی لۆرا کە بەهۆیەوە کۆمپانیاکان 299 سەکۆی بەرهەمهێنانی نەوتی و 11 سەۆکی هەڵکۆڵینی نەوتیان جێهێشتووە، 84%ـی بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکردووە.

ئەوەش وایکرد لە میانی مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 0.3% بۆ 46.01 دۆلار بەرزبووە، و هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش، بۆ هەمان مانگ بۆ 43.31 دۆلار بەرزبووەوە.

هاوکات سەرەڕای بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیمانگەی نەوت بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا، وەبەرهێنەران چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی داتاکانی فەرمانگەی زانیاری وزە دەکەن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif