چێڵسی داوای گۆڵپارێزە ئاستبەرزەکەی پرێمەرلیگ دەکات

ليست هناك تعليقات


یانەی چێڵسی لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێک بەردەوامە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پارێزگاری لە گۆڵەکەی بکات و جێگەی کێپا ئاریزابالاگا بگرێتەوە.

لە نوێترین هەواڵدا لەو بارەیەوە میدیای بەریتانیا دەڵێت، چێڵسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ نیک پۆپ، گۆڵپارێزی یانەی بێرنلی واژۆبکات، کە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بوو، 15 کلین شیتی لە خولەکەدا هەبوو کە جگە لە ئیدێرسۆن مۆرایێش، گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی هیچ گۆڵپارێزێکی دیکە لەو زیاتر کلین شیتی نەکردووە.

پۆپ تەمەنی 28 ساڵە، لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لێی یانەی بێرنلی داوای 50 ملیۆن پاوەند دەکات.

فرانک لامپارد، راهێنەری یانەی چێڵسی بەتەواوی لە ئاستی کێپا ناڕازییە، لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەراش بەشداری بە گۆڵپارێزەکە نەکرد و دەیەوێت دەستبەرداری ببێت، بۆ ئەوەش لە ماوەی رابردوودا ناوی یان ئۆبلاک، تێر شتیگن و چەند گۆڵپارێزێکی دیکە بە یانە لەندەنییەکەوە بەستراوەتەوە.

چێڵسی تاوەکو ئێستا بۆ وەرزی داهاتوو، دوو یاریزانی گواستووەتەوە، ئەوانیش هەریەکە لە حەکیم زیاش، ئەستێرەی مەغریبی و تیمۆ ڤێرنەر، هێرشبەری ئەڵمانین و دەیەوێت یاریزانی زیاتر بۆ رێکخستنەوەی تیپەکەی بگوازێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif