پەیامی پشتیوانی خۆیشاندەرانی ڕانیە بڵاوكرایەوە

ليست هناك تعليقات

پەیامی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی ڕانیە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تەنیوە بە ناونیشانی ئەوەی كە ڕانیە نە تەنها نیە

په‌یامی پشتیوانی لەگەنجانی شاری ڕانیە..
شۆڕشگێڕانی ڕانیە به‌ته‌نها نین!

دوای ٢٩ ساڵ له‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی شاری ڕانیە

ئەوەی بۆئەم شەرە مایەوە تەنها بێکاری گەنجان و فەرمۆشکردنو پشتگوێ خستنی بو لەلایەن یەکێتی و حکومەتەوە

هەردوبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیش دەستیان بەسەر خێرو بێری کوردستاندا گرتو خۆیان و گرووپ و تاقمه‌کانی ده‌وروبه‌ریان سوودمه‌ندن و له‌ژیانێکی شاهانه‌و فه‌راهه‌مدا ده‌ژین، زۆرینه‌ی میلله‌تیش له‌ هه‌ژاری و ناسۆری و ئازاردان، و دۆخه‌ خراپه‌ی هاونیشتمانیان هه‌ر یه‌ک به‌جۆرێک و به‌پێی ڕێژه‌یی به‌شدارن له‌ خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵک و خراپی سیسته‌می حوکمڕانی.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین:

#یه‌که‌م: ئێمه‌ وه‌ک #هێزی_پشتیوانی له‌ شۆڕشگێڕانی شه‌قام له‌ شاری ڕانیه و ده‌وروبه‌ری، به‌ هه‌موو جۆرێک پشتیوانی له‌و گه‌نجه‌ شۆڕشگێڕانه‌ ده‌که‌ین، داوای ئه‌وان داوای ئێمه ‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه‌.

#دووه‌م: داوا له‌ گه‌نجه‌ چاونەترس و ئازاکانی شه‌قام ده‌که‌ین خۆتان #به‌بێ_پشتیوان_مه‌زانن، هیچ شتێک ساردتان نه‌کاته‌وه‌ و به‌ داوای بچووک و به‌ڵێنی بێ کردار ڕازی نه‌بن. شه‌قام موڵکی ئێوه‌یه‌ بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێکی چۆڵ نه‌که‌ن، به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ن موڵکی گشتی فه‌رمانگه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌کان بپارێزن، خۆتان دوور بگرن له‌ سووتان و وێرانکردنی #شوێنه‌_گشتیه‌کان.

#سێیه‌م: به‌ به‌رپرسی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و چه‌کداره‌کان ده‌ڵێین ده‌ست ڕاگرن له‌ گرتن و #ئازاردانی لاوان و گه‌نجانی شۆڕشگێڕ به‌هه‌ر بیانوێک ده‌ست بۆ هه‌ر یه‌کێک درێژ بکه‌ن ناچار ده‌بین ئێمه‌ش بێینه‌ مه‌یدان و له‌به‌رامبه‌ردا #ڕووبه‌ڕووتان_ده‌بینه‌وه‌، چیتر لێتان قبوڵ ناکه‌ین هیچ ده‌ستدرێژییه‌ک بکه‌نه‌ سه‌ر هیچ گه‌نجێک،

#چواره‌م: داوا له‌ خه‌ڵکی شار و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان ده‌که‌ین به‌هه‌ردوو زۆنه‌که‌وه‌ پشتیوانی له‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی #خه‌ڵکی_ڕانییه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بکه‌ن له‌ هه‌موو شاره‌کان بڕژێننه‌ سه‌ر شه‌قام شوێنه‌ گرنگ و ستراتیجیه‌کان بگرن شۆڕش بکه‌ن نه‌ک نمایشی خۆنیشاندان له‌ پارک و باخچه‌ دووره‌ ده‌سته‌کان به‌قسه‌ی لایه‌نێکی سیاسی بێ ئه‌زموون.

له‌ کۆتاییدا به‌ هه‌موو لایه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هیچ هێز و لایه‌نێکه‌وه‌ نییه‌ وه‌ له‌ هیچ هێز و لایه‌نێک قبوڵی ناکه‌ین خۆی بکات به‌ خاوه‌نی یان له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌ ئاژه‌وه‌گێڕ و تێکده‌ر ناویان بێنن ئه‌گه‌رنا ئێوه‌ش ده‌کرێنه‌ ئامانجی شۆڕشگێڕان،

سه‌رکه‌وتوبێ ئیراده‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ...

هێزی پشتیوانی شه‌قام
٢٠٢٠/٨/17



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق