نزیکترین رێگا بۆ هەڵوەشانەوەی پرۆژەكەی پەرلەمان

ليست هناك تعليقات


سالار مەحمود
-
" کشاندنەوەی پرۆژەکە باشترین رێکارە"

کشاندنەوەی پرۆژەکە ( سحب) کردنی باشترین رێکارە. فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لەجیاتی سەحبکردنی واژۆکانیان باشترو کاریگەرترە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن پرۆژەکە بکشێنێتەوە. لەجیاتی کشاندنەوەی ئیمزا کۆی پرۆژەکە بکشێننەوە.لەسەر بنەمای خاوەندارێتی پرۆژەکە دەتوانرێت ئەوە بکرێت لەکاتێکا ئەگەر هەر تەرەفێک خۆی بکات بە خاوەن، ئەگەر تاکە کەسە یا لیژنەی پەرلەمانیە یا هەر فراکسیۆنێکە، دەتوانرێت ئەو رێکارە بگیرێتە بەر. ئەمەش خێراترو گونجاوترە لەوەی هەر فراکسیۆنێک یا پەرلەمانتارێک واژۆی خۆی بسڕێتەوە یا بکشێنێتەوە. لەبەر ئەوەی بە واژۆی (٥۳) پەرلەمانتار پرۆژەکە پێشکەش کراوەو بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ بە (۱٠) واژۆ دەتوانرێ پرۆژە یاساو پرۆژە بڕیار پێشکەش بکرێت.

کەواتە سحبکردنی واژۆی ئەندامانی فراکسیۆنێک دەکەس بن یا بیست کاریگەری لەسەر هەڵوەشانەوەی پرۆژەکە نابێت.

بابەتی ئازادی بەگشتی و ئازادی راو رادەربڕین بنەمای دەستوری و یاسای نێودەوڵەتی هەیە بۆ پارێزگاری لێکردنی نابێ یاسایەک یاپرۆژەیەک رێی پێ بدرێ کە لەناوەڕۆکدا ئەگەر یەک مادەشی بوە ناکۆک بێت لەگەڵ ئەو پرەنسیپانە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif