ناوی 5000 لە لیستی مردوان بە كۆرۆنا دەرهێنا

ليست هناك تعليقات

بەریتانیا ژمارەی کۆچکردووانی بە کۆرۆنا لە ئامارەکانی کەمکردەوە و رۆژی چوارشەممە نزیکەی پێنج هەزار ناوی لە ئاماری کۆچکردووان بەکۆرۆنا دەرهێنا، ئەمەش دوای پێداچوونەوە بە شێوازی هەژمارکردنی ئەوانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە بەریتانیا هەرکەسێک لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت، ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووبێت، بە کۆچکردوو بەکۆرۆنا هەژمارکراوە و گرنگ نەبووە چەند لەدوای تووشبوونی بەو پەتایە گیانی لەدەستداوە.

بەڵام دوای پێداچوونەوە بە شێوازی هەژمارکردنەکە، بەریتانیا رێگەیەکی دیکەی پەیڕەوکرد، ئێستا؛ تەنیا ئەوانە بە کۆچکردوو بە کۆرۆنا هەژماردەکرێن، ئەگەر لە یەکەم رۆژی دەرچوونی ئەنجامی ئەرێنیی پشکنینی کۆرۆنا تاوەکو 28 رۆژ لە تووشبوونیان بە پەتاکە، گیانیان لەدەستدا.

ئەم گۆڕانکارییە بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاماری کۆچکردووان بە کۆرۆنا لە 46 هەزار و 706 کەسەوە بۆ 41 هەزار و 329، واتا بەڕێژەی 12٪ کەمیکرد.

جۆن نیوتن، بەڕێوەبەری باشکردنی تەندروستی لە دەستەی تەندروستیی گشتیی بەریتانیا رایگەیاند "ئەو رێگەیەی پەیڕەومان دەکرد بۆ ژماردنی کۆچکردووان بە کۆرۆنا لە بەریتانیا، بۆ ئەوە بوو دووربکەوینەوە لە خراپ مەزەندەکردنی ژمارەی کۆچکردووان بە ڤایرۆسەکە لە قۆناغەکانی سەرەتای پەتاکەدا".

ئەو ئامارە نوێیە، بەریتانیا دەخاتە دوای هیندستان لەڕووی زۆریی ژمارەی مردن بە کۆرۆنا، بەڵام بەریتانیا هێشتاش یەکێکە لە زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان بەو پەتایە و زەرەرمەندترینی ئەوروپاشە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif