تەنها لە ئەمریكا 410 هەزار منداڵ توشی كۆرۆنا بوون

ليست هناك تعليقات


ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت ژمارەی منداڵانی تووشبووی کۆرۆنا لە وڵاتەکە 400 هەزاری تێپەڕاند، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەی تووشبووان ٪6.8 زیادیکردووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارە هاوبەشەکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان و دەستەی پزیشكانی نەخۆشخانەی منداڵان لەو وڵاتە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 410 هەزار منداڵ تووشی کۆرۆنا بوون، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو منداڵی زیاتر تووشی ڤایرۆسەکە بوون. 

ئامارەکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ منداڵان دەریدەخەن ئێستا لە وڵاتەکە نزیکەی 9.1٪ی هەموو تووشبووان منداڵانن، ئەمەش چونکە تاوەکو ئێستا نزیکەی 5.7 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە 400 هەزاریان منداڵانن. 

ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لەدوایین رێنمایینامەی خۆیدا داوای لە خەڵکی کرد هەوڵبدەن زیاتر منداڵەکانیان بپارێزن، ماسک ببەستن، پابەندبن بە نەچوونە شوێنەقەرەباڵخەکان و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif