شەیدا هەورامی
-
ناوچهی ڕۆژههڵاتی كوردستان وە کوو یەکێك لە شوێنەوارە کۆن وڕەسەنەکانی جیهانی کەخاوەن شوناس و تایبەتمەندی و جیاوازە لهوانهی چواردهوریی ، بهو پێیهی ناوچەیهكی کۆن و ڕەسەنی مرۆڤایهتییه لەرێزبهندی شوێنهواره دێرینهكانی جیهاندایهو دوای چهندین ساڵ چاوهڕوانی لهسهر نهخشهی یونسكۆ تۆمار دەکرێت.تۆمار کردنی هەورامان وەکو شوێنهوارێکی کۆن و دێرینی جیهان چەند بەش و ناوچەیەکی پارێزگاكانی کوردستان و پارێزگای کرماشانی رۆژههڵات لە خۆ دەگرێت و بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژەی لێکۆلینەوە لە سەر 76گوندی هەورامی نشینی ناوچەکە كراوه، لەوانهش شارهدیێ هەورامانی تەخت،11گوندی سهر به ناحیهی سەوڵاوا،10 گوندی سەر بەشارەکانی سنەو کامیاران دەست پێ کراوە.
ناوچەكە مێژوویەكی دێرینی هەیەو لە مێژووی بیركردنەوەدا پێش ناوچەكانی تر كەوتووە، بەهۆی سەرهەڵدانی كۆمەڵێ بیریار و بیرمەند و پیر و ژیر و ئەمانەوە كە دواتر تێكڕا نەخشی گرتووە لەو ڕێوڕەسم و ئاینگەری یەی كە لە هەورامان دا بەڕێوە دەچێت.
بۆلاكردنەوەبەلای كلتوری ئاینی زەردەشتی دا لە هەورامانا گەڕانە بەدوای شوناسدا نەك ئینقیلاب بەسەر ئاینێكی تردا، مەڵبەندی هەورامان قەڵای پارێزگاری بووە تەنانەت پێش زەردەشتیش ، گوند هەیە لە هەورامان دا زەردەشتیەكان ناویان ناوە ( دێوە زناو) واتە: دێو پەرستەكان، هەركەسێ زەردەشتی نەبووبێ ئەوانیش وەكو ئاینەكانی تر تۆمەتێكیان لێناوە یان شتێ لەو بابەتە، دیارە زەردەشتی لە ناوچەكەدا جێی خۆی كردووەتەوە وە پەیامە ئەخلاقیەكانی خۆی جێگیركردووە، هەورامیەكانیش خەڵكی دڵسۆزو پێشمەرگەی تایبەتی ئەو ئاینە بوون، وە تەنانەت دینكردیش كە دواتركۆكراوەتەوە لە لایەن ئاوێستاوە لە ناوچەكەدا كاری هەورامیەكان بووە كە ئەمە قەناعەتی زۆرێكە.
ناوچەی هەورامان خاوەن گەلێک تایبەتمەندییە لەوان پێکهاتەی پلیکانی و درووست کردنی خانووەکان بە شێوازی وشکەچن کە مێژووی ئەم شێوازە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەزار ساڵ پێش ئێستە.
پاڵنگان،ژیوار،هەورامانی تەخت پێش لە ئێران تۆماری نەتەوەیی کراون کە لە ئێران بێ وێنە باس کراون. دیمەنی سروشتی و ئاستی فەرهەنگی ئەو ناوچەیە، له ڕووی ههمه چەشنی شتهكان و دەگمەنی و کەم وێنەی ی بوونەوەر و گژوگیا، ڕووداوەکانی زەوی ناسی، هەبوونی 500 بەڵگەو سەنەدی مێژوویی دەسنووس سەبارەت بە هەورامان ناسرانی500ماڵپەڕی هاوپەیوەند بە شوێنهواری دێرین و کەونارایی نژیارڤانی تایبەتمەندیە کانی ئەو ناوچەیە.
بەڕیوبەری ئیدارەی شوێنهوارو فەرهەنگی و گەشتیاری پارێزگای کوردستان رایگەیاند؛ لێکۆلینەوەکان لەسەر گوندە هەورامیەکان لەسەر چەندین تەوەر بووە لەوانهش ،خەڵک ناسی، دێرین ناسی، پێکهاتەی پلیکانی، کەلتوور و مێژوی ناوچەکان بۆ ئەوەش نهخشهی جی ئای ئێس ئامادەکراوە.
لهسهر داوای بهپرسانی ئێرانی بۆ لەپێش خستنی تۆماری جیهانی هەورامان كه ئاڕاستهی سهرۆكایهتی میراتی فەرهەنگی، پیشهسازیی بچووك و دەسکردەکان و گەشتیاری . ودوای کۆبوونەوەیەک لەشاری تارانی پایتەخت بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنیسکۆ بە ئامانجی بهدواداچوون و دانانی ئهو ناوچانه له نێو تۆماری جیهانی سهرجهم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجام دڕاوە.
لە دوایین دانیشتنی بەرپرسانی ناوچەکە و بەریوبەرانی هەورامان و سەوڵاواو و کارناسانی ئەم بوارە بۆتۆماری جیهانی هەورامان؛ "سیروان وەیسی"قایمقامی مەریوان لەم بارەوە بە" پەیسەر پرێس"ی گوت ؛ لەتۆماری جیهانی هەوراماندا شاری هەورامانی تەخت ناوەندی ههورامان دانراوەو هەروەها دۆسیەی تۆماری جیهانی هەورامان دوای 4ساڵ هەوڵ و تێکۆشان گەشتە کۆتایی و بۆ تاوتوێ سەرەتایی هەناردەی یۆنیسکۆ کراوه.
پارێزگای کوردستانی رۆژههڵات خاوەنی 1519 شوێنهواری مێژوویی ناسراوەکە بریتیین لە ئاسەواری کەونارایی، ئەشکەوتی، سرووشتی ، داروو درختی بە تەمەن و کۆن، کەلەپووری نهگوازراوە ، کارێز و شوینە سروووشتیەکان دەگرێتە خۆی.
وڵاتی ئێران تا ئێستە توانیویەتی 24شوێنهواری کەلەپووری جیهانی بو یۆنیسکۆ تۆمار بکات و هەورامانیش ئەبێت بە 25ین شوێنهوار ،بە جۆرێک سیمای تایبەتی خستوەتە نێو پەرەکانی مێژوەوەکە چاوەڕوانی بە جیهانی بوون و تۆمار کردنی ئەو ناوچەیەن لە نزیکترین کات لە کەلەپووری جیهانی یۆنیسکۆ کە ناییەتە بەر چاو.
کاکە عەلی، یەکێک لە دانیشتوانی هەورامانی تەختە کە بە خۆشحالیەوە لە م بارەوە لە لێکدوانیکی تەلەفۆنی به "پەیسەر پرێسی" گوت؛ بە تۆمار کردنی هەورامان لهسهر نهخشهیشوێنهواریی یونسكۆ بوواری گەشتیاری ناوچەکە بۆوژانەوەیهکی زۆر باش بە خۆوە دەبینێت و گەشە دەکات و کاریگەری زۆری ئەبێت لەسەر ڕاکشانی گەشتیار بۆ ناوچەکە و بەرزبوونەوەی داهات لە هەورامان.
هەروەها گوتیشی تۆماری جیهانی ئەم ناوچەیە یەکەمین و دڵنیاترین ماڵپەڕی گەشتیاری دەرەکی ئەبێت بۆیە بە تۆمار کردنی هەورامان لە یۆنیسکۆ ئامادابوونی گەشتیارانی دەرەکی لەم ناوچەیە ئامانجدار دەبێت.
بەرزبوونهوهی بایهخی ناوچەکە و دارابوونی نرخ یەکێکی دیکە لە دەسکەوتەکانی ئەم تۆمارە ئەبێت و دابوونەریەتی موسیقا، جلوو بەرگ و خواردن زۆرینەی لە گوندەکانی هەورامان بەشێوە ی ئامانجدار زیندوو دەبێتەوە هەر بۆیە دڵنیایین کە ڕێکخراوی یۆنسکۆش بە شێوەی کەڕەستەیی یان ناردنی هێزی تایبەت لەم ناوچە پارێزگاری دەکات."
هەورامان ٫بەشێکی لە پارێزگای کرماشانە ناوچەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە کە بریتییە لە قەزاکانی ؛پاوە، جوانڕۆ، ڕوانسەر، سەلاسی باوەجانی کە نزیكهی 300هەزار دانیشتووی تێدایە و بەشەکەی تری هەورامان لە قەزای مەریوان و سەوڵاواو و کامیاران لە پارێزگای کوردستانە و بەشێکی تریشی لە پارێزگای هەڵەبجە ی سەر بە باشووری کوردستانه ، هەر بۆیە ، بە هەورامانی تەخت، هەورامانی لهۆن، ژاوەڕۆ و هەورامانی هەرێم بە ناوبانگە.
ههورامان پێكهاتهیهكی سهرهكین لهسهر نهخشهی كوردستانی گهورهو بههۆی دروستبوونی سنوورهكانهوه بهشهكانی لهیهكتری جیابوونهتهوه، ههورامیهكانیش كه وهك ههندێك به -ماچۆ زوان- ناویان دێنن ههر ئهوانه ناگرێتهوه كه لهو سنوورهدا نیشتهجێن بهڵكو لهناوچه جۆراوجۆرهكانی تری عێراق و ئێران و تهنانهت بهشێكیش له وڵاتانی تریش نیشتهجێن.
ڕاپۆرتی پەیسەر پرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق