هۆکار چییە گۆڕانکاریەکان دڕەنگ ڕوودەدەن لەکۆمەلگەی کوردیدا؟

ليست هناك تعليقات

خەڵات فەرهاد هەورامانی
-
پەیوەستبوونی مڕۆڤ بە مڕۆڤایەتیەوە بەوە دەمێنێتەوە لەگۆڕانێکی هزریدابێت و هەموو کاتێکی پربێت لەگۆڕانێکی هەستپێکراو و یاخود بینروا بەرجەستە ، وەباشترن گۆڕانیش بۆ دۆخی هەمووکات گۆڕانێکی هزری بێت و دواتر کرداریبێت تا دێتەقۆناغی هەستپێکردن و بەرهەمدار.

هۆکاریش لەبەرانبەر بنەماکانی گۆڕانگاریدا بەکاردێنین ، ئایا گۆرانکاریەکان چۆنن ئەوە وەڵامی لەداهاتوودا و لەخوێندنەوەی ئەم خاڵانەدا دەبینڕێت کە باسی لێوە دەکەین.

گۆرانکاریەکانیش بە بەسەرکردەیێکی و سەرۆکێکی لێهاتوو و پلان هەبوو دەبێت و خمخۆری خاک بێت و هەستی بەرپرسیاری هەبێت و بە تاکێکی هۆشیار و زانست خواز و دەگرێت ، زۆر بەداخەوە ئەمانە لەگۆمەڵکاکەماندا نەبینراون هۆکارەکەی چییە با پرس لەخۆمان بکەین.

ئەگەر دروستکەری بونیادی کۆمەڵایەتی خۆمان بین باشە دەتوانین ئەو بونیادە بگۆرین؟ بەڵێ بۆن دەبێ دەگۆردێت ئەگەر ویستمان لەسەری بێت مادەم خۆمان بەڕهەمێنەرینین لەناوچوونەرینشین بۆی بە هاوکاری گشتی و هەمووولیێکمان.

بێ بەرپرسیاری تاک : زۆر شتانی نامۆ بەرگوێمان دەکەوێ ئێستاکەش بەوەی دەڵێت بەتەنها هیچمان پێ ناکرێ ، بەوەی دەڵێت ناتوانم ، خەیال نابێتە راستی ، یاخود ژان ڕۆسۆ دەلێت پەیمانی کۆمەلایەتی:"تاکەکانی کۆمەلکە وازهێنانی بەشێک لەمافەکانیان کەتایبەتە بەخۆیان بە پەیمانی کۆمەڵایەتیان بەستووە" بەس لێرە مافەسەرەتایەکانیشمان مۆرکردوە"وە کۆمەلێک شتی کە نازانێت ئەو پەیامانەی کەهەن چ ئاسمانیە کان و چی زەمینیەکان تاک بوو پێ هەلسا تاک بوو توانی گوڕانکاری هەمەجۆری بکات لە سەرنجم بوارەکانی ژیاندا شۆرشی رۆشنگەری لە ئەوروپا تاک بوو پێ هەلسا و دواتر ئەوروپای کردەوە نزیکەی سێ سەدەی خایاند ، تاک ببێتە گروپ بۆ ئەوەی زالببێت بەسەر کێشەکانا زۆر کاتیش رێژەی زۆر پێوەرنیە گرنگ ئیرادەی بەهێزی خۆیە ، کەواتە دەبێت متمانەمان بەخۆمان هەبێت وەک تاک ، تۆ بلێ من ئامادەم باببیتە گروپ با ببیتە هەزاران ، پاڵەوانەکانی ڕابردوو ئێستەش و داهاتووش هەر تاکن.

لەکۆمەڵگەی کوردیدا هۆکاری دڕەنگ گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆکۆمەڵە هۆکارێکی نا پێویست گرنک نەبوو ئابرووبەر بێ قازانج

کلتورو عادەت و تەقالید کۆمەڵگەی کوردی زۆربەیان زیان بە داهاتووی گۆمەلکەکەکەمان دەگەیێنن عادەتی خێلایەتی و دەرەبەگایەتی و ناو چییەتی و شارچییەتی هەموو ئەمانە

زیاتر ڕێگریمان لێدەکەن لەکۆمەلگەی شارستانی داببرێین و هەنگاو بنێین بۆ دواوە و لا بدەین لەگۆرانکاریە ئەرێنیەکان

داهێنانی کلتوریمان زۆر دەگمەن و کەمن لەمجالەکانی دۆزینەوە داهێنان بڵاوبوونەوە زۆر کەمن و هەشبن جێی باسێکی ئاوهانین.

دەگڕێتەوە بۆ دۆخی ژینگەیێکی نا تەندروست : کە کۆمەڵگەی کوردی پێچەوانەی کۆمەڵگەکانی تر بەکارهێنەریێکی سەرسەختی گەیمەکان و تۆرەکۆمەلایەتەکانی تیکتۆک و سناپ چات و هتد. کە بەشێوازێکی ئێجگار بێبەرنامەیانە بەکاردەهێنرێن لەژینگەی کوردیدا ، ژینگەی کوردی هۆکارێکی بووە بۆ ڕێگری لەبەردەم تاک گەنج ئەوانی خواستی گۆڕانکاریان هەیە ڕێکەی نەداوە ببنە خاوەن هزرێکی پتەوی و دەرفەەی هەڵبژرادنی بۆنەڕەخساندوە دەرفەتی چاوڵێکەری بۆ بنیاد ناوەو نەیهێشتوە ئەوەبکات کە دەیەوێت بەڵکو دەبێت ئەوەبکات کەژینگە خواستی لەسەر بۆی.

دەگەرێتەوە بۆ دۆخی سیاسی :من سەرنجتان بۆ ئەو بابەتانە ڕادەکێشم کە خاسەتەن پەیوەست بەنێوانی مەسەلە سیاسیەکە پەیوەست بە گۆرانکاریەکان ، سیاسەت لەسەرجەم کایەکانی ژیانماندا بەرۆکمان دەگرێت بۆ هۆکاری گۆڕانکاریەکان سیاسەت ڕۆلێکی ئێجگار ناشیرینی هەبووە بەئێستاشەوە ، سیاسەت و سیاسیەکان هەولیانداوە چەق بەستووبین بۆ گۆران بە ڕێگەی میدیا و ڕەگەیاندنەکان و تۆرەکۆمەلایەتیەکان کە رۆلێکی سەرەکیان هەبوە لەم پرۆسەدا دەیان ڕێگەی کەیان جلەو پێداوە بۆ بەکلتورنەکردنەوی خوێندن زۆر شتانی کە

دەگەرێتەوە بۆ دروستکردنی دۆخێکی ئایدۆلۆژی کەڕێگربێت لە گۆڕانی هزریدا ئایدۆلۆژیا بزووتنەوەیێکی هزریی ئامانجدارە کە چالاکی ئەرێنانەی هەیە بۆ مەسەلە کۆمەلایەتیەکان ، هەرچەندە مەسەلەی ئایدۆلۆژی زۆر زال نیە چونکە لەکوردستاندا وەسیلەی،سوپا وپۆلیس و دەزگاکان شانبەشانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆلی هەیە و پێم وایە مەسەلەی ئایدۆلوژی لە کوردستان سەپێنراون ئەوانەشی کە هەن !

دۆخی ئابوری : هەردوو دۆخی ئایدۆلۆژی و سیاسی هۆکاری راستەقینەن بۆ بوونی دۆخێکی ئابوری بەهێز یاخود بێهێز لە کوردستان بوونی دۆخێکی ئابوری باش شتێکی زۆر روونە ئەو جێگایانەو سەرچاوانەی داهاتی ناوحۆمان بەهێز دەکەن نەک هەڕێمی کوردستانی بێدەژێنیت بەڵکو ئێرانێکی و تورکیایێکی هەشتا نەوەد ملیونی پێدەژێنیت ، بەڵام بەپێچەوانەوە داهات زۆر کەم دیارە و دۆخی ئابوری ئێستامان ها،شێوەی نەبوە لە پێشوودا هۆکاری دیارنەمانیشی دەگەڕێتەوە بۆ چاکسازی کاران و نۆ کابینەکەی حکومەت و تاڵانیکردنی پارە و بڕدنیە دەرەوەی هەڕێم ئارەزووی پاشەکەوتکردن لەلایان زۆربەچێژە ئەمەش شتێکی زۆر روونە.

لاوازکردنی رۆلی نوسەران و و رۆشنبیران لە بەروەپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵگە و تاکدا بە هەمووجۆڕێک ڕێگریان لێگراوە ، لام سالانەی دوایشدا زۆر بەداخەوە زۆرێک لە چینی مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆشنبیران بوونە کۆیلەی دەسەڵات زۆر شەرمەزاریە ، هەلسان بە داپۆشینی کەموکورتی خاوەنەکانیان ، بەڕاستی ئەم دۆخە باجی دەوێت

هۆکارەکان زۆرن بۆ باس بەڵام ئەوانەی کەماژەمان پێدان بەشێک بوون ڵەوان و ئەمانەم بەپێوییست زانیەوە زیاتر وە لەنێو خودی هۆکارەکانیشدا کۆمەلێک هۆکاری کەم ئاماژەمپێدان.

لەکۆتایدا:
کۆمەلگەیێکی باش بۆ ئێمەدەبێت لەداهاتوودا بە دڕککردن بەکەموکورتیەکانمان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif