د. كامه‌ران: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆرۆنا به‌ بڕیاری سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ستێنرا

ليست هناك تعليقات

دیداری، بڕوا کەمال
له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ " دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین" دكتۆر كامه‌ران قه‌ره‌داغى، باس له‌ ئه‌گه‌رى كۆتاییهاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا یان بوونى به‌ په‌تایه‌كى وه‌رزى ده‌كات‌و باسیش له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ لێكۆڵنه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بڕیارێكى سیاسى سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ستێنراوه‌.

دیبلۆماتیک مەگەزین: لە سەره‌تای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی وڵاتان سەرقاڵی توێژینەوە بوون له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌، دەمەوێت بپرسم ئایە توێژینەوەکان گەیشتوە بەکوێ و تاکو ئیستا چەند توێژینەوەک راوە لە جیهان؟

د. کامەران قەرەداغی: زۆربەی وڵاتانی جیهان سێنتەری لێکۆڵینەوەی خۆیانیان هەبووە، سێنتەری لێکۆڵینەوەکان هەمیشە بوون بەسەرچاوەیەک بۆ بڵاو بوونەوەی لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی لەوڵاتانی خۆیانەوە، ئەمە خاڵی یەکەم، خاڵی دووه‌م ئێمە ئەوەمان لەبیر بێ، ئه‌م ڤایرۆسه‌كه‌ دوو ئامۆزای تری هەیە کەپێشوتر هەبووە لەجیهان، سارسی یەکەم كه‌ لەسەدا هەشتای بۆ لەسەدا نەوەت و شەشی، سارسی یەکەم لەسارسی دوو ئەچێت، جیاوازیەکی زۆر کەم هەیە لەنیوانیاندا، هەروەها لەشاری ووهان گەورەترین سێنتەری لێکۆڵینەوەی کۆرۆنا ڤایرەس هەبووە، لەسه‌ر سارسی یەکەم، دوو نه‌خۆشیتر بەناوی ئەو بڵاو کرانەوە یەکێکیان بەناوی سارسی یەکەم و ئەوەی تر بەناوی مێرسەوە، ئه‌مه‌ لەساڵی ٢٠٠٢ بۆ ساڵی ٢٠٠٣، مێرس کەهەر کۆرۆنا ڤایرەسە لەسعودیە بڵاو بوویەوە لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣، کەواتە ئێمە دوو ڤایرۆسی ترمان هەیە هەرسێکیان سەر بەگروپی کۆرۆنان، وە پێشوتریش ئەمانە سەنتەری گەورەیان هەبووە، هەرلەبەرئەوە دەستنیشانکردنی کۆرۆنا ڤایرەس، لەسەرەتای مانگی ١٢ یان مانگی ١ ئەوان دەستیان کرد بەڵێکۆڵینەوەه‌ گەورە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر کۆرۆنا لەیەک شتا خۆی دەبینیەوە، ئەیش ئەوەیە پێکهاتەی ڤایرۆسەکە چیە، دەبێت یەکەم شت پێکهاتەی ڤایرۆسەکە بدۆزیتەوە، جارێ بزانی ئەم ڤایرۆسە لەچیپێکهاتوە، وە شێوازی بایەلۆجی و ئەناتۆمی و تەکوینی ڤایرۆسەکە لەڕووی پڕۆتیناتەوە، لەڕووى DNA ، لەڕووی پێشەکی ئەم ڤایرۆسە چۆن دروست بووە، کەتۆ نەتوانی شێوازی ڤایرۆسەکە بددۆزیتەوە ناتوانی لەداهاتوو هەم چارەسەریش و، هەم ڤاکسینیشی بۆبدۆزیتەوە، کەوابوو یەکەمین توێژینەوە کرا لەم ڤایرۆسە، ئەوەبوو بزانن خودی ڤایرۆسەکە چۆنە، بەلێکۆڵینەوەیەکی گەورەخستیانە ساحەی لێکۆڵنەوەی زانستییەوە، ئەوەبوو لە ١٣ زانای گەورەی ڤایرۆسی ئەڵمانی (کریستیان) لەگەل ٢٥ زانای ڤایرۆسیا لەسەرانسەری جیهانا یەک لێکۆڵینەوەی زۆر بەربڵاویان کرد، ئەوەبوو لە ٢٣ /١ ئەنجامی ئەویش دەرکەوت. 
ئەمەشی یەکەم بەشی دووه‌م هاتنەسەر ئەوەی نیشانەکانی چیە، ئەوەبوو لەسەر ئەوەشوڵاتى چین خۆیان ڕابەربوون، لەسەرەتای کۆرۆنا ڤایرەسدا چەند لێکۆڵینەوەیەکیان لەلانسێت نێیچەرا بڵاو کردەوە، لەسەر چۆنێتی ڤایرۆسەکەو چۆنێتی نیشانەکانی، چۆنێتی گواستنەوەی، ئەو دوو لێکۆڵینەوەی کە هەموو جیهانی هەژاند یەکێک لەهەرە گەورە لێکۆڵینەوەکان کە له‌ چین کرا هەموو جیهانی هەژاند، ئەو لێکۆڵینەوەیە بوو کە ٧٠ هەزارکەسیان کۆکردەوه‌، لەو ژمارەیە ٤٤ هەزارکەسیان خستبۆیە لێکۆڵینەوە، ئەبوو لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوت کە قۆناغەکانی کۆرۆنا ڤایرەسیان تەشخیس کردووە، نیشانەکانیان تەشخیس کردبوو، مردنیان تەشخیس کردبوو، شێوەی چارەسەریان تەسجیل کردبوو، واتە هەموو شتێکیان باسکردبوو وە هەزارەها لێکۆڵینەوەکراوە لە کۆرۆنا ڤایرەس، چین هەزارەها لێکۆڵینەوەی کردووە، ئەوەی بەدەست ئێمە گەیشتوەو کراوە بە ئینگلیزی ئەوەندەیە، ئیتر ئەوەی کە هەبەزمانی خۆیانە ئەوە نەزاندراوە، بەڵام بەهەزارەها لێکۆڵینەوە کراوە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: بەشێک لەتوێژینەوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە کۆڤید نۆزدە دەبێتە پەتایەکی وەرزی، ئایە یەکلایی بۆتەوە کە پەتایەکی وەرزییە یان ڤایرۆسێک؟

د. کامەران قەرەداغی: یەکەم، پرسیارەکە ئەوەیە ئایە کۆڤید نۆزدە دەبێتە وەرزی یان نابێتە وەرزی، کاتێک ئەتوانین بڵێین ئەبێت بەوەرزی ئەبێت لەمانگی ٦-٧ یان ٨-٩ یان لەمانگی ١٠ کۆتایی هاتووە لەجیهاندا، "دەبلیو ئێج ئۆ" ئاشکرای کرد کەکۆڤید نۆزدە کۆتایی هات، چونکە هەتاکو کەسێک هەبێت لەجیهاندا ناتوانین بڵین کۆتایی هاتووە ئەبێت کۆتایی بێت، دوای ئەوەی کۆتایی دێت، فەسڵی تازە دێتەپێشەوە، یان دەبێت لەپایزا کۆتایی بێت، یان دەڵین پەتای پایزییە، ئنجا دەبێت لەمانگی ١١و ١٢و ١ سەیری بکەین ئەگەر ئەو وەڵاتانەی کەئیعلانیان کرد کەکۆرۆنا ڤایرەس کۆتایی هاتووە ئێمە چاوەڕوانی مانگی نۆ ده‌كه‌ین، بزانین له‌ یه‌كى نۆدا چەند وڵات ئیعلانی کۆتایی کۆرۆنا ڤایرەس ده‌كات، ئەگەر هاتوو ئەو وڵاتانە لەکۆتایی ساڵەکدا بۆ نمونە مانگی یانزەو دوانزە کۆرۆنا ڤایرەسی تێدا دروست بوو، کەواتە لەو وڵاتە بۆتەوە بەفەسڵی، بەڵام لەوڵاتیکی وەک ئەمریکا ١٠ هەزار پانزە هەزار تەشخیس ئەکات، ئەڕوات هەتاکو یەکی نۆ لەیەکی نۆ ئەمریکا هێشتاکە کەسی تازە تەشخئس دەکات، ئەگەر ئەم ڤایرۆسە بەم شێوەیە بەردەوام بیت، تاکو ساڵێکیتر پێی ناوترێ فەسڵی، چونکە هێشتاکە ڤایرۆسەکە فەسڵی خۆی تەواو نەکردوە، ئه‌گه‌ر ڤایرۆسەکە لەیەکی دەیا بووەستێت و مانگی دوانزەو یەک سەر هەڵبداتەوە پیی دەوترێ وەرزی.

دیبلۆماتیک مەگەزین: بەشێک پێیانوایە ئەم ڤایرۆسە بەسیاسی کراوە، واتە ئەوەندەی کە توێژینەوە کراوە لەسەر ئەم ڤایرۆسە مەترسییەکانی زۆر نییە بەبەراورد لەگەڵ سارس و ئیبۆلا، لەم بارەیەوە سەرنجت چییە؟

د. کامەران قەرەداغی: من کاتئ خۆی باسێکم لەسەر تارمایەکانی کۆرۆنا ڤایرەس کرد، تەبعەن هەموو نەخۆشییەک لە جیهاندا لەکۆتاییدا ئەبێت بەسیاسەت، چونکە نەخۆشی بەشێکە لەکۆمەڵگە، کۆمەڵگە بەشێکە لەئیدارەو سیاسەت، لەکۆتائدا هەرئەبیِت ببیِت بەسیاسی، بۆنمونە له‌چین هەر لەسەره‌تاوە بەسیاسەت دەستی پێکرد، ئەوەبوو چین کۆمەڵیک زانیاری شاردەوە، لێپسراوی درم‌و و نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌کانی چین، ئەوەبوو نەیهێشت کۆمەڵیک لێکۆڵینەوە بکرێت، نەیهێشت کۆمەڵێک شت کەشف بکرێت، لەبەرئەوە هەرلەسەرتارەوە هەموو نەخۆشییەک ئەجێندای سیاسی تێدەکەوێت، یەکەم بۆئەوەی ئەو ئەنزیمە سیاسیە یان ئەوسیستەمە سیاسییە لەوکاتەدا هەیە هەم بتوانێ خۆی بپارێزی هەم هەم بشتوانێت خۆی پێ بەهێز بکات، خاڵە لاوازەکانی زۆر بەهێز نەبێت، ده‌بێتە هۆی لەقبوونی سیستەمە سیاسیەکە، لەبەرئەوە ئەم سیستەمە سیاسیەیە چی دەکات هەڵدەسێت خاڵە بەهێزەکانی نەخۆشی کۆرۆنا ڤایرەس بۆخۆی بەکار دەهێنیت، هەوڵئەدات بیکات بەشتێکی جیهانی، یان بیخاتە پاڵ کۆمەڵێک خەڵکیتر لەبەرئەوە هەرلەسەرتاوە کۆرۆنا ڤایرەس بەسیاسی کراوە، بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسیەکان سەرۆک کۆمارەکان، وەزیری تەندروستیەکان، ئەمانە خەڵکی سیاسین، لەڕاستیا خەڵکی دکتۆرنین دکتۆرریش بن شارەزاییان لەزانستەکەدا نییە، وە لەکوردستانی خۆشمان هەرکەسه‌و هەڵدەسێت قسە دەکات‌و لەکوردستانیش بەسیاسی کراوە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: بەشێک لەخەڵکی ئەوە دەڵێن کە لەمانگی ١١ى ساڵی پار ئەم نەخۆشیە هەبووه‌، بە بەڵگەی ئەوەی کە زۆربەی نیشانەکانی تێدابووە ماوەی نەخۆشیەکەش ١٤ ڕۆژ بووە، ئایە تاکو ئێستا لەکوردستان توێژینەوە کراوە لەسەر ئەم پرسە ؟

د. کامەران قەرەداغی: ئەو پەتایەی کە لەوەرزی پایزی ساڵی ٢٠١٩هات ئەوپەتایە لەزۆربەی وەلاتەکانی جیهانا هەبوو، وە من لەنەرویج کارم کردووە، ئەمان پاکێجێکی ڤایرۆسیان هەیە هەرکەسێک دێتە نەخۆشخانە پاکێجێکی ڤایرۆسی بۆ دائەنێن، لای خۆمان پەتاکە زۆربەهێز بوو، بەڕاستی خەڵکێکی زۆریش کەبیری دەکەوێتەوە دەڵیت لەکۆرۆنا ڤایرەسیش مەتریسدارترە كت‌و مت وابوو، من سەرژمێرییەکم لەنەخۆشخانەی شار پیشاندا لە مانگی نۆ بۆمانگی یەک، نزیکی ٣٦٠ مردوون بەنەخۆشی جیاواز جیاواز، جاری واهەبوو لەهەفتەیەکدا هەشت نۆکەس ئەمرد. 
ئەوروپا هاتن دیسانەوە بەسەرئەمەدا چوونەوە، ئەمە کۆرۆنا ڤایرەس نەبووە بەهیچ شێوەیەک، پەتایەکی ئەنفلەونزا بووە لەجۆری ئەی، هەروەها تێکەڵەیەک بووە له‌ ئیچ ئین وەن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک کۆرۆنا ڤایرەس لەمانگی یانزەو دوانزە نەبووە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: وەک پزیشکێک و مامۆستایەکی زانکۆ، ئایە تاکو ئێستا لەزانکۆکانی کوردستان توێژینەوەی زانستی کراوە لەسەر کۆڤید نۆزدە؟

د. کامەران قەرەداغی: لەزانکۆکانی کوردستان تاکو ئێستا هیچ توێژینەوەیەک نه‌كراوه‌، هەیە بەشێوەیەکی نەزەری هاتووه‌ کۆرنا ڤایرەسی باسکردوەو کۆمەڵێک سەد دووسەد مه‌قالەی هێناوە شتێکی نوسیوە، توێژینەوەی زانکۆ هیچ پەیوەندی بەنەخۆشەکانەوە نەبووه‌، هەتاکو ئیستاکە لەکوردستان دوو توێژینەوە کراوە لەسەرنەخۆشەکان کەئەویش بڵاوکراوەتەوە، یەکێکیان لەدهۆک لەسەر پانزە نەخۆشەکەی سەرەتاو دووه‌میشیان لەسلێمانی لەسەرچارەسەرکردنی نەخۆشەکان لەسەرتاوە بەپلازما، ئەم دوو لێکۆڵینەوەیە بڵاوبۆتەوە وەهەردوو لێکۆڵێنەوەکەش لەگۆڤاری نێو نەتەوەیدا بڵاوبۆتەوە، ئەوگۆڤارانەی کەموعتەبەرن، لەبەر ئەوە تاکو ئیستاکە لەکوردستان هیج لێکۆڵینەوەیەکمان نییە، له‌ زانکۆ و وەزارەتی تەندروستی و خوێندنی باڵا، تا ئێستا هیچ شتێک بەڕەسمی بڵاونەبۆتەوە.

دیبلۆماتیک مەگەزین: لەماوەی ڕابردو بەشێک لەمامۆستایانی زانکۆ ڕەخنەی ئەوەیان گرت كه‌ ئامادەن توێژینەوە بکەن بەڵام وەزارەتی تەندروستی ڕێگە نادات، هۆکاری چییە کە بەربەرست دروست ئەکرێت و نایەڵن؟
د. کامەران قەرەداغی: منیش وەک بەڕێزت بیستومە کەوەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ڕێنادات کە لێکۆڵینەوە لەسەر هه‌موو نەخۆشێک بکرێت، ئێمە نۆ پڕۆپۆزەڵی گەورەمان ئامادەکردو پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵامان کردووە هەم جەنابی وەزیر و هەم ئەوانەی کە لەسێنتەری لێکۆڵینەوەن لەناو وەزارەتدا نەک شتێکیتر بەناوی سێنتەری لێکۆڵینەوە چونکە نیمانە، ئەوەی هەبوو نۆ پرۆ پۆزەڵی گەورەمان تەقدیم کرد لەسەرمستەوای کوردستان وەپەوەندیشمان هەبووە لەگەڵ هەموو دکتۆرەکانداو وەهەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆشی پارەیەکی تەرخان کرد بۆ ئەولێکۆڵینەوانە، لێکۆڵینەوەکان زۆر شمولی بوون، لەڤایرۆسەکەوه‌‌ دەستمان پێکردوە، وەشتێکیش هەیە حەزدەکەم لێرەدا بیڵێم، کەرەستەی ماتریاڵی هەڵەبجەو سلێمانی ئامادەکرا بەرێکو پێکی و تەفسیلی، بەس تەنها ئەوه‌ى تێدا نەبوو کە جینی ڤایرۆسەکە چییە، ئێمە ئەوەنە کرا بۆمان، وەئەوەی کەمن ئاگام لێیە تاکو ئێستا لەشوێنێکا وەستاوە، ته‌نانه‌ت پەیوەندی کرابوو لەگەڵ کۆریاى باشور کە ئەو كاره‌ بکات، بەڵام ئەوەی کەمن بیستم ئەوەیە كه‌ له‌ وەزارەت‌و لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بابه‌ته‌كه‌ وەستاوە، تێگەیشتم كه‌ بەقەرارێکی سیاسی لەلایەن سەرۆکوەزیران وەستاوەو گەیشتووە بە وەزیری تەندروستی کەئەو بابه‌ته‌ ڕابگرێ.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif