سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح دوێنێ یەکشەممە لە شاری سلێمانی پێشوازی لە علی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و شاندێكی یاوەری کرد.
لە كۆبونەوەیەكدا باس لە گرنگترین گۆرانکارییە ئەمنی و ئابوری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کراوە.
ھەر لە كۆبونەوەكەدا بە گرنگییەوە جەختکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ئێستا بە رێگای گفتوگۆی جددی لە نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتاییھێنان بە کێشە و قەیرانەکان و ھێنانەدی ئارامی و خۆشگوزاری بۆ گشت ھاوڵاتیان.
لە تەوەرێکی دیکەی كۆبونەوەكەدا دوپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی پرسی موچەی موچەخۆران و بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان لە نێوان ھەردو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی و پاراستنی مافی ھاوڵاتیان بێ جیاوازی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق