غەدرێکی گەورە لە خەڵکی سەیدسادق کرا

ليست هناك تعليقات

سالار مەحمود، ڕۆژنامە نوس و یەكێك لە چالاكوانە مەدەنیە دیارەكانی قەزای شارەزوور، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فویسبوك، دەنوسێت:
 لەو پرۆژەیەدا غەدرێکی گەورە لە خەڵکی سەیدسادق کراو، ئێستاش کە بە فەرمی ڕاگەیەنراوە کە بەرنامەی دابەشکردنی کارەبا بۆ هەموو سنووری پارێزگای سلێمانی وەک یەکەو بەرنامەی دیاریکراو بۆ جۆزەکان نەماوە

دەقی نوسینەكەی سالار محمود

ئەگەر قەزای سەیدسادق بە ۲۰ هەزار ماڵ بخەمڵێنین و بۆ هەر ماڵێک ۱۳ هەزار دینار وەرگیرابێت، لە بەرانبەر دانانی جۆزەی شازدە ئەمپێریدا، ئەوا ۲٦۰ ملیۆن دینار کە هاوتایە بە زیاتر لە ۲۱ دەفتەر دۆلار لە خەڵکی سەیدسادق وەرگیراوە.

لەگەڵ دانی جۆزەی شازدە ئەمپێریشدا، هیچ مانگێک پارەی کرێی مۆلیدە لە سەیدسادق، لەو شارو شارۆچکانە کەمتر نەبووەو بگرە زیاتریش بووە کە کارەبای نیشتیمانییان فول بووەو کرێی ئەم مانگەی پێشووی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سەیدسادق لە سلێمانی و هەڵەبجەو ئەو شوێنانە زیاتر بووە کە جۆزەیان دانەناوەو کارەباکەیان فولە.

چەندجاریتریش وتوومەو ئێستاش دووپاتی دەکەمەوە کە لەو پرۆژەیەدا غەدرێکی گەورە لە خەڵکی سەیدسادق کراو، ئێستاش کە بە فەرمی ڕاگەیەنراوە کە بەرنامەی دابەشکردنی کارەبا بۆ هەموو سنووری پارێزگای سلێمانی وەک یەکەو بەرنامەی دیاریکراو بۆ جۆزەکان نەماوەو
 پلانی سه‌ره‌تای دانانى جۆزه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی (پێوه‌ری زیره‌ك) كۆتایی دێت.

ئێستا دەبێت بپرسین کێ قەرەبووی خەڵکی سەیدسادق دەکاتەوەو کێ بەرپرسە لە فەشەلی ئەو پرۆژەیەو ئەو ۲۱ دەفتەر دۆلارە بوویە خێر بۆ کێ.

هیچ پاساوێک بۆ وەڵام نەدانەوە نییە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif