کۆرۆنا و نەخۆشی شەکرە

ليست هناك تعليقات

دکتور فایق گوڵپی
-
ئەوەی تا ئیستە هاوڵاتی کورد لەسەر پەیوەندی نیوان نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی کۆرۆنا زانیویەتی ئەوەیە، ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، لەبەر ئەوەی بەرگری لەشیان لاواز دەبێت،ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی کۆرۆنا لە خەڵکی ئاسایی زیاترە.

لەم دواییەدا سایتی پزیشکی EndocineWeb، لەسەر زاری چەند پزیشکێک ئەڵمانی و بەریتانییەوە بۆیدەرکەوت، ئەو نەخۆشانەی شەکرەیان نەبوە و کۆرۆنایان گرتوە و چاکبونەتەوە، هەندێکیان دووچاری نەخۆشی شەکرە بوون، ئەو نەخۆشانەی کە شەکرەیان هەبووە و توشیی کۆرۆنا بوون، لە کاتی نەخۆشی کۆرۆناکەدا، نەخۆشی شەکرەکەشیان سەختتر بووە.

بە پیێ لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان، کۆرۆنا هەردو جۆرە باوەکەی نەخۆشی شەکرە دروستدەکات، بە هۆی ئەوەوە کە وەرگری Ace2 receptar وەک چۆن لە خانەکانی سیەکاندا هەیە، لە خانەکانی پەنکریاسیشدا هەیە، ڤایرۆسی کۆرۆناش حەزی لەو وەرگرانەیە و پێوەی دەنوسێت، خانەکانی پەنکریاس وە بە تایبەت خانەیB کە ئینسۆلین دەردەکات دەشکێنێت، ئیتر ئینسۆلین نامێنێت و نەخۆشەکە دووچاری شەکرەی جۆری یەکەم دەبێت.

لە لایەکی ترەوە بە هۆی ئەو هەوکردنە قورسەی کە کۆرۆنا دووچاری جەستەی نەخۆشەکەی دەکات، ئەگەر هەیە ئینسۆلین وەک جاران کاریگەری لەسەر خانەکانی جەستە نەمێنێت و نەتوانێت وەک پێویست شەکر بگەیەنێتە ناو خانەکانی لەش، بەو شێوەیە نەخۆشەکە دووچاری شەکرەی جۆری دوەمیش دەبێت.

بۆیە گرنگە نەخۆشەکانی هەرێمی کوردستان و شوێنەکانی تر، کە دوای چاکبونەوەیان لە نەخۆشی کۆرۆنا، سەردانی پزیشک بکەن و پشکنین بکەن، بزانن دوای کۆرۆنا دووچاری نەخۆشی شەکرە نەبوون.




٢٥-٧-٢٠٢٠



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif