مستەفا كازمی پاڵەوانی میدیا یان مەیدان !

ليست هناك تعليقات

دانا عەبدول
-
زیادەڕۆییەکی زۆر هەیە لە پیاهەڵدانی کازمی و بەپاڵەوانکردنی، ئەم فووتێکردنە زۆر بەچڕی لەشەقامی عێراقی و هەروەها لەشەقامی کوردیش تا ئەندازەیەک هەیە !..

لەڕاستیدا کازمی هەتا ئێستا هەر قسە بووە و بەکردار شتێکی ئەوتۆی نەکردووە جێگەی باس بێت و گۆڕانکارییەک لەدۆخی گشتی عێراقدا بکات ، سەردانیکردنی دائیرەیەک لەلایەن کازمییەوە یاخود دەرچوون لەگەڵ مەفرەزەی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی گەنجانی نێرگەلەخۆر لەڕۆخی ڕووباری دیجلە هیچ لە نەهامەتییەکانی عێراق کەم ناکاتەوە.

بەڵێنەکانی کازمی وەک بەڵێنەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن دێنە پێشچاوم ، دیاترینی بەڵێنەکانی بریتی بوون لە کردنەوەی مەلەفەکانی گەندەڵیی و سزادانی گەندەڵکاران هەروەها بەسزا گەیاندنی ئەوانەی لەکوشتنی خۆپیشاندەراندا تێوە گلاون ، بەڵام تەنها یەک بڕیاری دەرکرد و پاش سێ ڕۆژ پەشیمان بوویەوە ، ئەویش بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تاقمی ( ثٲر الله ) بوو کە دەستیان سوورە بە خوێنی سەدان خۆپیشاندەر ..

پێموایە بەڵێنەکانی کازمی وەک بەڵێنەکانی سەرەتای هاتنی شیوعییەکان بوو لەعێراق کە بەڵێنی زۆر و زەبەلاحیان بەجوتیاران و هەژاران دەدا تا ئەو ڕادەیەی کە بە کۆپتەر گزرە و کا بۆ جوتیاران بگوازنەوە ، بەڵام لەسایەی ئەوانەوە هیچ خزمەتێک بە جوتیاران و هەژاران نەکرا ، بەڵکو دۆخیان بەرەو خراپتریش چوو !، جا بۆ دوور بڕۆین و بیچوێنین بە بەڵێنی شیوعیەکان!، ئەی بۆ نەڵێین ڕێک وەک بەڵێنەکانی کاتی هەڵبژاردنەکانی نێچیر لەپارتی و قوباد لەیەکێتی دێتە پێشچاو !..

ئەوەی وای کردووە کازمی بەو جۆرە دەربکەوێت ئەوەیە زۆر بەلێهاتوویی میدیا بۆ بەپاڵەوانکردنی خۆی بەکار دەهێنێ ، بەتایبت سۆشیال میدیا ، بۆیە ئەتوانین بڵێین کازمی تا ئێستا پاڵەوانی میدیایە نەک مەیدان ..



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif