سەرەقەلەمێک لەسەر سەرکردایەتیکردنی ئایینی

ليست هناك تعليقات


د. کاروان حەمەساڵح

سەرەقەلەمێک لەسەر سەرکردایەتیکردنی ئایینی (Religious Leadership)
سەرکردایەتی کردنی ئایینی جۆرێکە وەک جۆرەکانی تری سەرکردایەتی کردن. 

وەک چۆن جۆرەکانی تریش، شێواز و نۆرم و سیفاتی خۆی ھەیە، بەھەمان شێوەش سەرکردەیی ئایینی مامەلە و سیفاتی تایبەت بە خۆی ھەیە.
ھەروەھا؛ ھەروەک چۆن کەسایتی و شێواز و بیر و ویستی سەرکردە رەنگدەداتەوە لە شوێنکەوتەکاندا (Followers)، ھەمان شتیش ڕاستە بۆ "سەرکردە" و "شوێنکەوتە" ی ئایینی. 

زۆر ناچمە ووردەکارییەوە، کە لە ڕووی زانستی سەرکردایەتی کردنەوە بڕێک ئاوکێشە، بەلام لێرەدا تەنھا سێ جیاوازی زۆر دیاری ئەو دەزگا و کۆمەڵانە دەخەمە روو کە سەرکردەیی ئایینیان ھەیە بە بەراوورد بەو دەزگا و گروپانەی تر؛

١- گروپە تەواو ئایینیەکان کە سەرکردەی ئایینی ھەیە لەبەر ئەوەی پیرۆزکردن جۆرێکە لە ئامرازی مانەوەیان، "کەمتر " تووشت قەیرانی سەرکردایتی کردن دەبن (Leadership Crisis)، کە ئەمە ھەم خالی ئەرێنیشە و ھەم خاڵی نەرێنی، (پرسە نەرێنیەکەی پەیوەستە بە خالی دووەمەوە)

٢- گرووپە تەواو ئایننیەکان خاوەنی کلتورێکی بەھێزن و کۆنکرێتین کە زۆر بە کەمی کراوەن بە ڕووی گۆرانکاریدا، وەک قەدێکی زۆر رەق کە زۆرجار گۆڕانکاریی دەبێتر ھۆی شکاندن و نەمانی.

٣- زۆرینەی سەرکردەی گرووپە تەواو ئایینیەکان، لە ڕووکاردا سیمای سەرکردەی کاریزما وەردەگرن، چوونکە یەکێک لە ھەلسوکەوتەکانی سەرکردەی کاریزما کارکردنە لە سەر ھێڵی عەطف و وابەستەکردنی دڵە بە کارەو و بڕیارەوە، کە ئەم ھەلسوکەوتەش لە ڕووی زانیستیەوە پێی دەوترێت 

" Tap to the Emotion”

تێبینی: کاریزما سیفەتە، یەکلاکەرەوە نیە کە ھەموو سەرکدەیەکی کاریزما باش بێت، ئامانج و رووئیاکەی بڕیار دەدات کە خێری ھەیە یان شەر. 

ھەر وەک چۆن زۆرێک لە سەرکردە نەتەوەییەکانیش سیفاتی کاریزمایان زۆرە، بەلام دیسانەوە ئامانجی باش بڕیاردەرە!



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif