زانیاری ورد لەسەر دراوی ئەلیکترۆنی

ليست هناك تعليقات

محمد مجید محمد
-
چەند جارێک داوام لێ کراوە لەسەر بابەتی دراوی ئەلیکترۆنی قسە و باسمان ھەبێ، بۆیە لێرەدا ھەندێ روونکردنەوە و لایەنە ئابووری و شەرعێکەی ئەم بابەتە دەخەینەڕوو. 

دراوی ئەلیکترۆنی داهێنراوێکی نوێی بواری دارایی و بازرگانییە، کە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٩ کە بۆ یەکەمین جار بیتکۆین دروستکراو و کڕینی ئۆنڵاینی پێدەکرێت.

لە ئێستاشدا چەندین جۆری نوێی دراوی ئەلیکترۆنی دروستبوون لە جیهاندا و رۆژانە نرخەکانیان گۆڕانکاری بەسەردادێت.

کوردستان بێ بەش نەبووە لەم دراوە ئەلیکترۆنیە و چەندین کۆمپانیا و گڕوپ و ریکخراو دروست بوون بۆ کارکردن لەسەر ئەم بابەتە .

تایبەتمەندییەكانی ئەم دراوە:

1. كاریگەری نەرێنی زۆری هەیە لەسەر ئابووری تاك و گشتی.

2. زیان بە هاوسەنگی بازاڕ و مانا و مەبەستی كاركردن دەگەیەنێت.

3. ئەو كەسەی كە كار بەم دراوە دەكات هیچ پارێزراوییەكی یاسایی و چاودێرێكی نییە دراوەكەی بۆ بپارێزێت.

4. ئەم جۆرە دراوە كار پێكردنی نادیاری و زیان و هەڵخەڵەتاندن و فێڵ لەخۆ دەگرێت لە بەها و پێوەر و دەستاو دەست پێكردنیدا.

5. بەكار هێنانی سەردەكێشێت بۆ ترسناكی گەورە لەسەر ئاستی تاك و دەوڵەتدا.

6. یەكە(وحدە) و پێوەری ژماردنی ئەو دراوانە بێ بنەماو دانەپۆشراون بە بنەما بەرجەستە داراییە جێگیرەكان.

لە 23ی6ی2020 ئەنجومەنی باڵای فەتوای ھەرێم، فەتوایەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەم بابەتە ، ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی گۆڕینه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ كردن به‌ دراوه‌كان له‌ ڕێگه‌ی مۆبایل یان ئینتەرنێته‌وه‌ روون دەکاتەوە.

لە پێشەکی فەتوایەکە هاتووە: دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ مامۆستایانی ئاینی و موسوڵمانان پرسیاریان كردووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به‌ كرین وفرۆشتنی دراو له‌ ڕێگه‌ی مۆبایل یان ئینته‌رنێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا له‌ زۆرێك له‌ بازاڕه‌كانی دراودا ده‌گوزه‌رێت.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا شێوەی ئەوجۆرە مامەڵەیە دەخاتە روو دەڵێت: نمونه‌ كڕیار ته‌له‌فۆن بۆ نوسینگه‌یه‌كی دراو ده‌كات ده‌ڵێت: ده‌ هه‌زار دۆلار ماڵی من بێت دوای دوو ڕۆژی دیكه‌ پاره‌كه‌ی واصل ده‌كه‌م... ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ كردمه‌ ماڵی تۆو له‌ ده‌فته‌ری خۆی له‌سه‌ر كڕیاره‌كه‌ ده‌ینوسێت، ئینجا دوای دوو ڕۆژه‌كه‌ كڕیاره‌كه‌ ده‌چێت بۆ نوسینگه‌كه‌ ، یان هه‌ر به‌ته‌له‌فۆن به‌ نوسیگه‌كه‌ ده‌ڵێت: ده‌ هه‌زار دۆلاره‌كه‌مت پێ ده‌فرۆشم، ئینجا ئه‌گه‌ر قازانجی كردبوو ئه‌وه‌ خاوه‌ن نوسینگه‌كه‌ ته‌نها قازانجه‌كه‌ی پێ ده‌دات، وه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ری كردبوو بڕی زه‌ره‌ره‌كه‌ی لێ ده‌ستێنێت.

لەفەتوایەکە هاتووە: ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ دروست نییه‌، چونكه‌ له‌ كڕینی دراو به‌ دراو پێویسته‌ كڕیار و فرۆشیار له‌ مه‌جلیسی مامه‌ڵه‌كه‌ دراوه‌كان له‌ یه‌كتری وه‌ربگرن (قبض)، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و مامه‌ڵەیه‌ حه‌رام ده‌بێت.

بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:

‏http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26555

‏http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=213&scheme=

تێبینی : ھەر بەرێزێ رای ئێمەیان ئەوێ لەسەر ئەو بابەتە، بە ھەموو شێوەیەک من خۆم ئەو جۆرە کڕین وفرۆشتن و بازرگانیە بە باش نازانم و لەگەڵی نیم، لە رووە ئایینیەکەیەوە و لە رووە ئابووریەکەوە، داوا لەھەموو بەرێزان ئەکەم کە دوور بکەوەنەوە لەو کارە و ئەگەر پێشتر ئەو کارەیان کردبێ بەردەوام نەبن لەسەری چونکە ئەبێتە مایەی زەرەر و زیانی ئابووری و گوناھباری لە رووە ئایینیەکەیەوە ...


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif