ئەم بەشەی سەدمەتری خەیاڵێك كە نابێت بە واقیع

ليست هناك تعليقات


قۆناغی دووەمی شەقامی (100) مەتری سلێمانی، ژمارەیەك گرفت‌و ئاستەنگی تێدایە كە چارەسەركردنیان كارێكی ئاسان نییە، تا ئەوڕادەی كە هەندێك لە بەرپرسانی شارەوانی باوەڕیانوایە، ئەم قۆناغەی شەقامەكە "خەیاڵێكە كە هەرگیز نابێت بە واقیع".
• یەكێك لە كێشەكانی قۆناغی دووەمی شەقامەكە پرۆژەی چاڤی لاندە، پانی شەقامەكە لەناو چاڤی لاند كراوە بە (30 مەتر)، بەڵام چاڤی لاند بەمە رازی نییە‌و دەڵێ تەنیا (10 مەتر) روبەر بە شەقامەكە دەدات ئەوەش لەناو سنەوبەرەكان، بۆ ئەمەش داوای (25 ملیۆن) دۆلار دەكات، سەرۆكی پێشووی شارەوانی سلێمانی لەسەر ئەم دۆسیەیە دورخرایەوە.
• یەكێكی تر لە كێشەكانی قۆناغی دووەمی شەقامی (100) مەتری ئەوەیە لە بناری چیای گویژەو لەبەرامبەر وێستگەی كارەبای گەڕەكی ئازادی، زەوییەك دراوە بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و بڕیارە بارەگای مەكتەی سیاسی نوێی یەكێتی لەم شوێنەدا دروستبكرێت، ئەم پرۆژەیەش رەنگە لە داهاتوودا كێشەی گەورە بۆ قۆناغی دووەمی شەقامەكە دروست بكات.
• سەرباری ئەمە، بەپێی ئەو دیزاینەی كە دانراوە بۆ قۆناغی دووەم خەرجییەكەی زۆر دەبێت، چەند ئۆپشنێك هەیە بۆ رزگاركردنی ئەم قۆناغەی شەقامەكە لە مردن، یەكێك لە ئۆپشنەكان كە لەناو شارەوانی سلێمانی تاوتوێ دەكرێت ئەوەیە لە پشتی شوقەكانی گۆیژە "دۆڵە میران" شەقامەكە بە تونێلێك بەناو چیای گویژەدا تێپەڕبكرێت‌و بەوە شەقامەكە لە كێشەی چاڤی لاند‌و كێشەكانی دوربخرێتەوە‌و ببرێتە ناحیەی سیتەك، ئەگەر ئەم ئۆپشنە جێبەجێ بكرێت ناحیەی سیتەك دەكەوێتە ناو ماستەر پلانی سلێمانییەوە، ئۆپشنی دووەم كە باسدەكرێت ئەوەیە ئەم قۆناغەی شەقامەكە هەر دروست نەكرێت.
لەبارەی كێشەو گرفتەكانی قۆناغی دووەمی شەقامەكە، پارێزگاری سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند، ئەوەی كە گرفتی گەورەی لەسەرەو كێشەی هاتوچۆی بازرگانی چارەسەر دەكات قۆناغی یەكەمی شەقامەكەیە كە ئێستا جێبەجێ دەكرێت، ئێمە لەو بەشەوە دەستمان پێ نەكردووە كە كێشەی هەیە، لەو بەشەوە دەستمان پێكردووە كە خۆی كێشەی جێبەجێبوونی نییە‌و بەجێبەجێبوونی زۆرترین كێشەمان بۆ چارەسەر دەكات، دەوڵەت بۆ هەر قۆناغێك چارەسەری دیاریكراو و ئەندازەیی بۆ ئەو گرفتانە دەبێت كە دێتە بەردەم پرۆژەكە.
بەشێك لە ڕاپۆرتی درەو لەسەر شەقامی سەد مەتری

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif