سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كرد

ليست هناك تعليقات


لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا .. سەرۆک کۆمار: جەختدەکاتەوە لە هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی پێشێلكارییە سەربازییەکانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٧/١٦ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە ژان ئیف لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شاندی هاوڕێی.

لەودیدارەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و فەرەنسا و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی لە بواری ئابووری و فەرھەنگی و بايەخی هاوکاری ستراتیجی نێوانیان کرا به ئاڕاستەی ئاوەدانی عێراق و هاوکاری لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا. 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی پشتیوانیكردنی كۆمەڵی نێودەوڵەتی لە دەوڵەتی عێراقی خاوەن سەروەری تەواو کردووە وەك بناغەیەك بۆ پرۆژەی نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیری عێراق، ھاوکات ھێنانەکایەوەی سیستەمی ھەرێمایەتی کە زامنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزرانی بێت بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەكە.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم دوپاتیكردەوە کە عێراق بە گرنگییەوە دەڕوانێت لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە پاراستنی سەروەری و سەلامەتی خاکەکەی و راگرتنی پێشێلكارییە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق، جەختیشكردەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی كێشە سنورییەكان لە رێگەی هاریكاری نێوان هەردوو دەوڵەتی دراوسێ‌ و دووركەوتنەوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی تاك لایەنە. 

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار پشتیوانی فەرەنسای بۆ عێراق بەرزنرخاند، بەتایبەتی بەشداری کارای لە چوارچێوەی هەوڵەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژ بە داعش، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ پێویستی بەردەوامبوونی هاریكاری و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی بۆ تەواوكردنی سەركەوتنی یەكجارەكی بۆ ریشەكێشكردن و وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و توندڕەوی.

لەلای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ هەوڵەكانی عێراق لە پارێزگاریكردن لە سەروەری و زامنكردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی داواكاری گەلی عێراق لە ھێنانەدی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتندا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا دواین گۆرانکاری ناوچەکەو نێودەوڵەتی خرایەروو، جەختیشكرایەوە لە پێویستی دیالۆگی بونیادنەر بۆ چارەسەركردنی قەیران و گرژییەكان لە ناوچەكە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif