خەریكە لەسەر پۆچێتینۆی دەبێتە شەڕیان

ليست هناك تعليقات

هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و یوڤێتنوس نیازی ئەوەیان هەیە کە ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی بکەنە راهێنەری یانەکەیان، ئەویش دوای ئەوەی کە لە راهێنەرەکانیان بێئومێد بوون.

بە قسەی رۆژنامەکانی ئیتالیا، جگە لە یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی، ئێستا یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤێنتوس هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی ماوریسیۆی پۆچێتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی و بەڕێوبەری هونەریی پێشووی یانەی تۆتێنهام، تاوەکو لە سەرەتای وەرزی نوێوە ببێتە راهێنەری یەکێك لەو یانانە.

ئینتەرمیلانی ئیتالی سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا لە پلەی دووەمی خولی ئیتالیایە، بەڵام بێهیوان لە ئەنتۆنیۆ کۆنتی، دوای ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان کرانەدەرەوە و چەندین یاری ئاسانیشیان لەدەست خۆیاندا، لە بەرامبەریشدا یانەی یوڤێنتوس لە دۆخێکی خراپدایە، دوای ئەوەی جامی ئیتالیایان بە ناپۆلی دۆڕاند، سێ یارییە لەسەریەک لە خولی ئیتالیا نایبەنەوە، هاندەران لە ساریی راهێنەر نیگەرانن و داوای رۆیشتنی دەکەن.

پۆچێتینۆ لە سەرەتای ئەم وەرزە دەستی لەکارکێشایەوە و خۆزێ مۆرینیۆ بووە راهێنەری سپێرز، ئەمەش دوای ئەوەی یانەکە لە پلەی 14ـی ریزبەندیدا بوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif