پێشمەرگەو سوپای عێراق ڕێككەوتن

ليست هناك تعليقات

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕێككەوتنی پێشمەرگە و سوپای عیراقی لە سنووری شارۆچكەی كفری ڕاگەیاند و ئەوەشی بە “سەرەتایەكی باش” وەسفكرد.

 ئەمڕۆ شەممە، لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند دوای ئەوەی ھێزێكی عیراقی ٥٠٠ مەتر لە ھێزی پێشمەرگە نزیك بوونەوە و نەكشانەوە، ئێمە پەیوەندیمان بە بەغداوە كرد كە پێویستە ئەو ھێزانە بكشێنەوە، بۆیە بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق، ئەو كێشەیە چارە كرا.

وتیشی: “بڕیاردرا ئەو ھێزانە بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچە بڵاوبكرێنەوە كە ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی دەیانویست بچنە ئەو شوێنانە و بۆشایی ئەمنی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ كرایەوە بە رەزامەندی ھەردوولا، ئەمەش لە قازانجی ھەردوولا دایە.

لیوا قارەمان ئەو ڕێككەوتنەشی بە سەرەتایەكی باش وەسفكرد بۆ ڕێككەوتن لەبارەی شوێنەكانی دیكەش و لە ھەر شوێنێك بۆشایی ئەمنیی ھەبێت، بە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق پڕ بكرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif