گۆڕان و یەكیەتی گفتوگۆ لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستەكان دەكەن

ليست هناك تعليقات


 بڕیارە رۆژی شەممەى داهاتوو یەکێتى و گۆڕان لەسەر ئاڵوگۆڕى پۆستەکانیان رێکبکەون، رووداو زانیویێتی، لە یەکەمین کۆبوونەوەى لیژنە نوێکەیاندا گۆڕان بە نووسراو داواى ئەو پۆستانەى کردووە کە هەندێکیان دەبوو پێش چوار ساڵ وەریبگرێت، لە بەرامبەریشدا یەکێتى بەنووسراو چەند پێشنیازێکى پێداون کە هەندێک پۆستیان لا بمێنێت.

عەدنان عوسمان، سکرتێرى جڤاتى نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕانە، دەڵێت "گەشبینین بەم سەرەتاى دانیشتنانە، لانیکەم ئەو پۆستانە بەرکەوتەى خۆمانە و دەبێت وەریبگرین، ئەمە ئاڵوگۆڕ نییە، بریتییە لە وەرگرتنى پۆستەکانى خۆمان".

بەپێى زانیارییەکان، جگە لە پۆستە بەرکەوتووەکانى خۆى، گۆڕان ئاڵوگۆڕ لە هەندێک لە پۆستەکانى لە قایمقام، بەڕێوەبەرى شارۆچکە و بەڕێوەبەرە گشتییەکانیدا دەکات، لەنێویاندا ئەوانەى کە تەمەنیان نزیکە لە خانەنشینى، یان ئەدایان وەک پێویست نەبووە.

پۆستەکانى یەکێتى و گۆڕان بەمشێوەیە دابەشکراون:

پارێزگار و ئیدارەکان دوو ساڵی یەکەم بۆ یەکێتی و دوو ساڵی دووەم بۆ گۆڕان

لەکۆی 13 قایمقام، پێنج قایمقام بۆ گۆڕان، پێنج بۆ یەکێتی و سێ قایمقامیش بۆ لایەنەکانی دیکە، بەڵام تاوەکو ئێستا گۆڕان پۆستێکی قایمقامی وەرنەگرتووە.

بەڕێوەبەری ناحییەکانیش، گۆڕان 19 بەڕێوەبەری ناحیەی هەیە، یەکێتی 18 بەڕێوەبەری ناحیە و هەشت بەڕێوەبەری ناحیەش بۆ لایەنەکانی دیکە.

لە وەزارەتی وەزارەتى ناوخۆش، شەش بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ گۆڕان، بەڕێوەبەری پۆلیس و ئاسایشی سلێمانیش بەر پشکی یەکێتی کەوت. هاوکات دابەشکارییەکە فڕۆکەخانەی سلێمانی نەگرتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif