خۆپیشاندەران چونە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان و داخرابوو

ليست هناك تعليقات


کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێپێوانیان بۆ بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی کرد و جەختیان لەسەر داخستنی دەرگای نووسینگەکە کردەوە. 

خۆپیشاندەران لە کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی پێکهاتوون، داوای باشکردنی بژێوی و پێدانی مووچەکانیان دەکەن لە کاتی خۆیدا. 

یەکێک لە کارمەندانی هاتوچۆ لە ناو خۆپیشاندانەکان وتی، "ئەمڕۆ دەڕۆینە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان هەرچەندە تاوەکو 10ی تەمووز دەوام ڕاگیراوە، بەڵام لە دوای ئەو بەروارەش ڕێگە نادەین بکرێتەوە، چونکە ماوەی بیست ڕۆژە ئێمە مانگرتنمان ڕاگەیاندوە، کەچی تاوەکو ئێستا تەنها دوو پەرلەمانتار هاتوون و گوێیان لێگرتووین". 

لەکاتی گەیشتنی خۆپیشاندەران بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تەنها یەک ئەندام پەرلەمان لە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان ئامادە بوولە دەرەوەی نوسینگەكە، لەکاتێکدا پێشتر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاگادار کراونەتەوە. بەڵام داخرابوو و كەسی لێ نەبوو 

ماوەی بیست ڕۆژە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە و شەقامەکانیان چۆڵکردووە، پێشتر ڕۆژانە لە بەردەم باخی گشتی گرد دەبوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ ڕێپێوانیان بۆ بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی کرد.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif