وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی هێرشی سنووره‌كان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، وەڵامی ھەرجۆرە ھێرشێك لەسەر سنوورەكانمان دەدەینەوە.
حامی ئاكسۆی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی مافی پاراستنی سنووره‌كانیان، وه‌ڵامی هه‌ر جۆره هێرشێكی چه‌كداری له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌ده‌نه‌وه و به‌رگری له سنووره‌كانیان ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیده‌گه‌یه‌نێت، نابێت حكومه‌تی عێراق رێگه بدات په‌كه‌كه خاكی عێراق بۆ دژایه‌تی توركیا به‌ركاربهێنێت و ئه‌وانیش ئاماده‌ن دژی په‌كه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا بكه‌ن.
پێشتر حكومەتی عێراق ناڕەزایی دژی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لەناوچە سنوورییەكان دەربڕیبوو. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، بۆ راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان و بڵاوبوونەوەی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان، لەوانەیە وڵاتەکەی پەنا بباتە بەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و هێرش و بۆردومانانه، پێداچوونەوە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەنقەرە ده‌كه‌ن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق