سەرۆك كۆمار لە تەندروستی میری كوەیتی پرسی

ليست هناك تعليقات


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٠/٧/١٨ پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ شێخ نەواف ئەحمەد جابری موبارەك سەباح شازادەی جێنشینی كوەیت ئەنجامدا، بەمەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی میری دەوڵەتی كوەیت شێخ سەباح جابر ئەحمەد سەباح.

لەمیانی ئەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا سەرۆک کۆمار هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ میری كوەیت و خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی بۆ گەلی كوەیت خواست.

لەلای خۆیەوە شازادەی جێنشین سوپاس و ستایشی سەرۆك کۆماری كرد، و هیوای تەندروستی و سەركەوتنی بۆ سەرۆک بەرھەم و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق خواست.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif