دەزگای لوتكە: سوید پەنابەر وەردەگرێت

ليست هناك تعليقات

سەرۆکی دەزگای لوتکە رایده‌گه‌یه‌نێت، سوید دەست بە وەرگرتنی پەنابەرانی دابەشکراو لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەکاتەوە.

ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه‌: "سوید دەست بە وەرگرتنی پەنابەرانی دابەشکراو لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەکاتەوە. وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە لە مانگی ئاپریلەوە و بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە وەستێنرابوو".

وتووشیه‌تی: "ئێستا دەزگای کۆچ ئامادەکاری دەکات تاوەکوو هەنگاو بەهەنگاو دەست بە وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرانە بکاتەوە".

ئاشكراشی كردووه‌: "دەزگای کۆچ بەشێوەیەکی سنوردار دەست بە وەرگرتنی پەنابەرانی دابەشکراو لەڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەکاتەوە و دەیانگوازێتەوە ناو سوید".

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاندووه‌: کە پەنابەرانی دابەشکراو بەو کەسانە ئەوترێن کە لەوڵاتەکانی خۆیان بە هۆکاری جیاواز ئاوارە بوون و لەلایەن ڕێکخراوی یۆئین دەزگای کۆچ پەنابەرێکەیان پەسەندکراوە و بەسەر ووڵاتانی ئارامی جیهاندا دابەش دەکرێن".

به‌ وته‌ی ئارای جه‌لال: سوید ئەم ساڵ بڕیاری داوە پێنج هەزار پەنابەری دابەشکراو وەربگرێت بەڵام تاکو ئیستاو لەبەر قەیرانی کۆرۆنا و داخستنی سنورەکان تەنها هەزار و سێ سەد پەنابەر بۆ ناو سوید گوازراونەتەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif