لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، گفتوگۆی لەسەر ئەمانە كرد

ليست هناك تعليقات


 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٧/٢٠٢٠ کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا.


عبدالسلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە کرا:

١-دەرماڵەی خوێندنی نەوەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی کە پێویستە ھەر قوتابیەک لە سنوری پارێزگای خۆی وەری بگرێت.

٢-گفتوگۆکرا لەسەر شێوازی بەڕێوەچونی تاقی کردنەوەی کۆتایی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی کە بەشێکیان ئەنجام دراون و کەم و کوڕیەکان خرانە ڕوو وە جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە نابێت بە ھۆی ھەڵەی تەکنیکی یان ھەڵەی پرسیارەکان قوتابیان زەرەر مەند بن و پێویستە قەرەبو بکرێنەوە.

٣-بڕیاری پێک ھێنانی چەند لیژنەیەکی لاوەکی درا بۆ سەردانی پەروەردەو ھۆڵی تاقیکردنەوەکان و چاودێریکردنی وردی پڕۆسەکە.

٤-ئەنجامی کۆبوونەوەو سەردانەکانمان بۆ ئەو زانکۆ تایبەتانەی کە پێشتر کرێی خوێندنیان کەم نەکردبویەوە و دوای سەردانی کردنیان کێشەکە چارەسەرکرا.

٥-پێک ھینانی لیژنەیەک لەسەر کۆلێژی تەکنیکی ئاکرێ و پەیمانگای تەکنیکی ئاکرێ لەسەر ھەندێ بابەتی پەیوەست بە کارگێڕی وگەندەڵیەوە

٦-چاودێری کردنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا.

٧-بەخشینی قوتابیانی ماستەرو دکتۆرا لە کرێی خوێندنیان لە بەشەکانی شەریعەو خوێندنی ئیسلامی کە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە وەرگیراون

لەکۆتاییدا کۆمەڵێک بابەتی تری پەیوەست بە سێکتەری پەروەردەو خوێندنی باڵاوە گفتوگۆی لەسەرکرا کە ئاراستەی لیژنە کرابون.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif