بەم ڕێگایە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماڵەكەتدا لە ناوبەرە

ليست هناك تعليقات

زانایانی بەریتانی باشترین رێگەیان بۆ لەناو بردنی ڤایرۆس و بەکتریا بە شتنی دەستەکان بە سابوون باسکردووە و داواینکردووە ئەو جێڵانەی بەکاردەهێنرێت دەبێت لایەنی کەم %٧٠ کحول بێت.

پاش ئەوەی زۆربەی خەڵک خۆیان لەماڵەوە خاوێنکەرەوەی دەست بەبەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان دروست دەکەن کەتەنها %٤٠ و کەمتر کحولیان تێدایە و بەکاریان دەهێنا، لەئێستادا پزیشکەکان هۆشداری دەدەن کە ئەوجۆرانە سودی نابێت .

وەک پرۆفیسۆر "مارک ویلۆکس" ئاشکرایکردووە، بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆس و کۆرۆنایانەی لەسەر دەستمان هەیە لەناو بچێت پێوستە خاوێنکەرەوە شێوە جێڵییەکان "های جین" زیاتر %٧٠ بۆ %٩٠ کحولی تێدا بێت و ئەگەر نا سودی ئەوتۆی نابێت .

جەختییکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی پێویستە بڕی گونجاو لە کحولی تێدا بێت دەبێت زیاتر لە ٢٠ چرکە بەدەستمانەوە بمێنێتەوە و هەمو ناوچەکانی دابپۆشێت و بۆئەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان لەناو ببات .

ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێستادا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و باشترین رێگە بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین ئەوەی بەردەوام دەستمان بشۆین و بەهیچ شێوەیەک دەست لە روخسارمان نەدەین .BMC

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif