پرۆژەی لامەركەزیمان لە ٣٢ لاپەڕەدا تەواوكرد

ليست هناك تعليقات


میدیا شێخ احمد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی:  پرۆژەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی، پرۆژەکەمان لە ٣٢ لاپەڕەدا تەواوكرد

میدیا شێخ ئەحمد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە بارەی پڕۆژەی لامەركەزیەوە دەنوسێت: لەگەڵ ھاوڕێیانم لەلیژنەی ئامادەکاری پرۆژەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی، پرۆژەکەمان لەدوو توێی ٣٢ لاپەڕەدا تەواوکرد کە ١٢٢ پێشنیاز لەبوارەکانی دارایی و سامانە سروشتیەکان و دەسەڵاتی پێویست بۆ پارێزگاو ئیدارەسەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و فەرمانگەکانی پۆلیس و شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان لەخۆدەگرێت، بەھیوام پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بباتە قۆناغێکی دیکە لەبوژاندنەوە..


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif