بۆ چی لامەرکەزییەتی کارگێری لەهەرێمی کوردستان شکستی هێنا؟

ليست هناك تعليقات

د.فلاح مستەفا سدیق - مامۆستای زانكۆ
-
لەم نوسینانە بەچەند بەشێك تیشك دەخەمە سەر هۆکارەکانی شکست هێنانی لامەرکەزییەتی کارگیری لەهەرێمی کوردستان، سەرەتا بەپێشەکییەك دەستی پێ دەکەم وپاشان بەچەند نوسێنێك باسی دەکەم لەگەل خستنە رووی بەلگە یاساییەکان بۆ ئەو شکستە.

پێشەکی:

لەسالی 1993 لەپاش هەلبژاردنی پەرلەمان ودەس کردن بەکارەکانی، یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکانیان دەرچواند بەژمارە 6 ی سالی 1993.

بەپێی ئەم یاسایە دەبوو هەلبژاردن بۆ شارەوانییەکان بکرایە، بەلام کام شارەوانی؟

زۆر لەمێژە هەلەتێگەیشتنێك هەیە بۆ ووشەی شارەوانی، بەوەی شارەوانی لەهەموو وولاتانی دیموکراسی بەمانای municipality دێت واتە دەستەی بەرێوەبردنی شار کەدەبێت کەسانێك بەپێی چەند مەرجێك کەبەیاسا رێکدەخرێت، هەلبژێردراوی میللەت بن لەناو ئەو دەستەیە، ولەناو ئەو دەستەیەوە یان لەدەرەوەی دەستەکە کەسێك هەلبژێردرێت وەکو سەرۆکی شار یان بەزمانی کوردەواری خۆمان پێی دەلێن سەرۆکی یەکەی کارگێری (پارێزگار، قائیمقام، بەرێوەبەری ناحیە) کەبەزمانی ئینگلیزی پێی دەوترێت mayor.

بەلام ئەوەی رووی دا لەهەرێمی کوردستان، ولەبەر نا شارەزایی ئەندامانی پەرلەمان لەیاسا هەر لەسەرەتای دروست بوونی پەرلەمانی کوردستان، دوو کەسایەتی لەیەکە کارگێرییەکان هاتنە مەیدان سەرۆکی یەکەی کارگێری (پارێزگار ، قائیمقام ، بەرێوەبەری ناحییە) کەبەپێی یاسای پارێزگاکانی سەردەمی بەعس ژ 159 ی سالی 1969 دادەمەزران وبەرێوەبەری شارەوانییەکان کە بەپێی یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکان ژ 6 سالی 1993 دادەمەزران بەبێ ئەوەی کەسێك یان شارەزایەك بەوەزیرانی شارەوانی وناوخۆ بلێت ئەمە کارێکی هەلەیە!!!.

ئەم شێوەی بەرێوەبردنە بەردەوام بوو تا وەکو سالی 1999 لەسەردەمی دوو ئیدارەیی دا کەئەو کات خوالێخشبوو جەلال تالەبانی وەکو سەرۆکی هەرێمی زۆنی سەوز واژووی دەکرد، ئێستاش لەبیرمە کە لەو سالە لەراگەیاندنەکان بلاوکرایەوە کەناوبراو وەکو کەسێکی دیموکرات خواز بەشێوەی هەلبژاردن سەرۆکی شارەوانییەکان دیاری دەکرێت وبەبریارێك رۆژ وکاتی هەلبژاردنەکان دیاری کرا بەبێ ئەوەی کەسێك یان شارەزایەکی یاسا لەو سەردەمە بەبەرێزیان بلێت کەئەم کارە جێبەجێ کردنی هەنگاوێکە بۆ لامەرکەزییەتی کارگێری بەلام پێویست بەوە دەکات کەپۆستی پارێزگار وهاوشێوەکانی دەبێت هەلوەشێتەوە وئەوەی دەکرێت بەسەرۆکی شارەوانی دەبێت سەرۆکی یەکەی کارگێری بێت.

بەهەر حال هەلبژاردن کراو وئەنجومەنی شارەوانی دیاری کرا وسەرۆکی شارەوانییەکان دیاری کران، بەلام لەم قۆناغە دا گەورەترین کێشە دروست دەبوو لەنێوان سەرۆکی یەکەی کارگێری وسەرۆکی شارەوانی چونکە بەپێی واقیعی هەلبژاردن دەبوو سەرۆکی شارەوانی سەرۆکی یەکەی کارگێری بووایە بەلام ئەم واقیعە لەیەکدادانی دروست دەکرد لەگەل سەرۆکی یەکە کارگێرییەکان پارێزگار وهاوپیشەکانی کەبەپێی یاسای پارێزگاکان ژ 159 ی سالی 1969 بەشێوەی دامەزراندن لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ وە دادەنران، ئەو کات من لە دەربەندیخان بووم کەئیدارەی کەرکوك ئەو کات لەوێ بوو وئێستاش لەبیرمە هەموو رۆژێ قائیمقامی دەربندیخان وسەرۆکی شارەوانی دەهاتن بۆ پارێزگای کەرکوك سکالایان لەیەکدی دەکرد بەوەی دەسەلاتیان لەوی تر زیاترە وپێشێل دەکرێت واتە شەری دەسەلات لەنێوانیان هەبوو وهەردوولایان لەسەر حەق بوون چونکە هەردوولایان یاسایەك پشتیوانی لێ دەکردن.

ئەم وەزعە بەردەوام بوو ولەپاش ئەو هەلبژاردنە وتا وەکو ئەمرۆ هیچ هەلبژاردنێك بۆ ئەنجومەنی شارەوانی ئەنجام نەدراوە وتا وەکو ئێستا دەیان کەسیان لێ وەفاتی کردووە وبەشێکیان تا وەکو ئەمرۆ بەردەوامن لەکار کردن لەناو شارەوانییەکان.

ماویەتی....

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif