پارێزگای هەڵەبجە، بڕیاری كردنەوەی مزگەوتەكانیدا

ليست هناك تعليقات

ژ

ووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا بۆ ئەنجامدانی نوێژەکان و وتاری هەینی مزگەوتەکان کراوەبن و دەشڵێت، "دەبێت نوێژخوێنان پابەندی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بن."

ئەمڕۆ دووشەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵەبجە لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکانەوە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تییدا هاتووە، "مزگەوتەکان تەنیا بۆ کاتی ئەنجامدانی نوێژ و وتاری هەینی کراوە دەبن"، هاوکات، "جگە لە شوێنی نوێژکردن، سەرجەم شوێنەکانی دیکەی ناو مزگەوتەکان بە داخراوی دەمێننەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "پێویستە نوێژخوێنان پابەندی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف دیاری دەکرێت."

باس لەوەشکراوە، "نوێژی جەژن پێش هاتنی جەژنی قوربان بڕیاری گونجاوی لەبارەوە دەدرێت"، ئەوەش هاتووە، "داوا دەکەین هەر مزگەوتێک توانای جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی بەهۆی بچوکی و قەرەباڵغیەوە نییە لەبەر سەلامەتی نوێژخوێنان بەداخراوی بمێنێتەوە."


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif