بوە یەكەم وڵاتی عەرەبی كەشتی ئاسمان ڕەوانەكرد

ليست هناك تعليقات


ئیمارات، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەمموز، کەشتییەکی ئاسمانی بە ئەرکێکی زانستی لەبارەی هەسارەی مەریخ، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانی کرد، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا زانستی و تەکنەلۆجییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکە بە نەوت. 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، چالاکییە زانستییەکەی ئیمارات یەکەم کەشتیی عەرەبییە بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان. بڕیار بوو 14ی تەمموز کەشتییەکە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت، بەڵام بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دوو جار دواخراوە.

کەشتییەکە بۆ ئەنجامدانی گەشتێکی حەوتمانگی بۆ هەسارە سوورەکە، لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی تانێگاشیما لە ژاپۆنەوە هەڵدرا، لەو ماوەیەشدا بە چواردەوری هەسارەکەدا دەخولێتەوە و زانیاری لەبارەی بەرگەهەوای هەسارەکە کۆدەکاتەوە.

بە وتەی وەزیری زانستە پێشکەوتووەکانی ئیمارات، سارا ئەمیری، تێچووی ئەرکە ئاسمانییەکەی ئیمارات 200 ملیۆن دۆلارە. ئامانج لە چالاکییەکەش ئەوەیە بۆ یەکەمجار وێنەیەکی تەواوی بەرگەهەوای هەسارەی مەریخ فەراهەم بکرێت، ئیدی لەسەر ئاستی گۆڕانکاریی وەرزی و ڕۆژانە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif