(ئەسپی تروادە) لە مێژووی سیاسەتدا

ليست هناك تعليقات

د.ئاڤێستا كمال
-
تاڵی ئاوریشمی (٦)
(ئەسپی تروادە) لە مێژوو و سیاسەتدا ئەسپی تروادە بەوە ناسراوە دزەکردنی هێزێکە بە پلانێکی شاراوە بۆ ناو ڕیزەکانی هێزی بەرانبەر واتا بەدەستهێنانی "سەرکەوتنە" بە تەکنیکی فێڵ و بە چێژی غەفڵەتگیرکردن بۆ ئەمەش پێویستت بە چەند ڕەگەزێک دەبێت یەکەم : خوێندنەوەی وردی ئاوەزداری/ئەقڵیەتی حەشامات، دووهەم/دەرچوون لە باو واتا دەرچوون لەوەی خەڵک چۆن بیردەکەنەوە ،سێهەم /دروستکردنی ڕەگەزی سەرسام بوون ( عنصر المفاجٲة)، چوارهەم / دەستوەشاندنی خێرا پێش ئەوەی بەرانبەر هۆش بکاتەوە یان هەر لە بنەمادا بزانێت فێڵی لێکراوە

ئەگەر ئەم تەکنیکە بە وردی بخوێنینەوە دەبینین کورد لەوەتەی هەیە ئەم تەکنیکەی لگەڵدا پیادەدەکرێت بەڵام جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەسپی تروادە مێژووییەکەدا ئەوەیە ، تەنها هێزە هەرێمی وجیاوازەکان نین ، کە بەردەوام ئەم کارەی لەگەڵ دەکەن ،بەڵکو خودی هێزە سیاسییە ناوخۆییەکانیش لەگەڵ میللەتەکەی خۆیاندا ئەم کارە دەکەن بۆ نموونە ئەو کێشانەی هەموو ڕۆژێک ڕوودەدەن و لەسەرەتاوە خەڵک هەڵوێستێکیان لێوەردەگرێت ئیتر بە ئەرێنی بێت یاخود نەرێنی بەڵام دواجار دەردەکەوێت گەمەیەکی سیاسی بووە یان ئەسپێکی تروادە بووە نێردراوە و کاری خۆی جێبەجێکردوە وەک (ڕەتکردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانی، بڕینی ٣٥٪-٢١٪ی مووچە ،بردنی مووچە بۆ بەغدا ، چوارسەد ملیۆنەکە...هتد) دەیەها فێڵی شاراوەی ناوخۆیی دیکە کرا بۆ بەدەستهێنانی "سەرکەوتنێک " لە لایەکی تر ( هێنانی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ ناوچە سنوورییەکان ، ادعاکان بۆ شەرعیەت دان بە لێدان لە پەکەکە ، ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا ، ...هتد)کە خودی ئەمانە ئەو ئەسپانەبوون ، کە بۆ چەواشەکردن و لە ناوبردنی قەوارەی هەرێمە بە دەست حوکمڕانانی بە پلانی دەوڵەتانی دراوسێ، نموونەکانی جۆری یەکەم ئەسپێکی ناوەکییە بۆ ناوخۆ و غافڵگیری خەڵک و دووهەمیش ئەسپێکی دەرەکییە بۆ لێدان لە سەرجەم قەوارەکە لە کۆتایشدا هەمووی دەچنە یەک جۆگەوە ئەویش لە ڕووکاری دەرەوەدا چاکە لەگەڵ کردنە و لە ناوەڕۆکیشدا هەڵخەڵەتاندنی میللەت و سڕکردنیانە بە کێشە و ڕووداوی یەک لە دوای یەک ،کە مەبەست لێی گەیاندنیانە بە خاڵی وەڕسبوون و ملکەچبوون و فرسەتنەدانیان بۆ بیرکردنەوە وڕزگاربوون



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif