عوسمان عبدلڵە بۆ ئاژانسی مێهر: ئێران لە ڕووی سیاسیەوە کاریگەریی لەسەر کوردستان و عێراقیش هەیە.

ليست هناك تعليقات

لەوەڵامی چەند پرسیارێكی ئاژانسی هەواڵی مێهر(ئێران) سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و ئێران و كاریگەری ئەو وڵاتە لەسەر هەرێم، عوسمان عەبدوڵڵا گوڵپی دەڵێت: ئێران لە ڕووی سیاسیەوە کاریگەریی گەورەی لە سەر هەرێمی کوردستان و عێراقیش هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- حەلیمە مەلایی:

چەند ڕۆژ لەمەوپێش وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: تەنانەت کۆرۆناش نەیتوانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان داببڕێت! 

ئەم وتەیەی محەمەد جەواد زەریف لە پێگەی وەزیری دەرەوەی وڵاتێکی وەک ئێران گاڵتە و خۆشی نییە، ئەوە واتای ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ستراتێژیکە بۆ ئێران و کورد بەلای ئێرانەوە بایەخی تایبەتی هەیە.

هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە سەفەرەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ عوسمان عەبدوڵڵا گوڵپی، چالاک و چاودێری سیاسی کوردی عێراق قسەی کردووە.

عوسمان گوڵپی سەبارەت بە پێگەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان و گرینگی هەرێمیش بۆ ئێران لە باری سیاسیەوە وتی: هەرێمی کوردستان زۆرترین سنووری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، وەک چۆن ئێران لە ڕووی جوگرافی و ئابوورییەوە کاریگەری لەسەر هەرێم هەیە، لە ڕووی سیاسیشەوە کاریگەری گەورەیی هەیە.

وتیشی: بوونی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ ئێران بۆ کورد گرنگە و دەتوانێت ئەو دۆستایەتییە سیاسییەی لەگەڵ ئێران هەیەتی بکاتە هۆکاری پەیوەندی باش لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی پێگەی ئێرانەوە لە ناوچەکە، چونکە دەبینین ئێستا ئێران لە چەند وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگی و ڕۆڵ و پێگەی هەیە و دۆستایەتی هەرێم و وڵاتی ئێرانیش کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێم دادەنێت.

سەبارەت بە سەفەرەکەی محەمەد جەواد زەریف بۆ بەغدا و هەولێر، عوسمان گوڵپی رایگەیاند: سەردان و هاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەولێر و دیداری لەگەڵ سەرۆکی هەرێم، زۆر بە ئیجابی دەبینم و نیشانەی درێژەدانە بەو پەیوەندیە قووڵەی لە ڕابردوودا هەبووە و ئێستاش پێویستە هەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دوولایەنە.

ئەوەشی وت کە چۆن پەیوەندی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی تر گرنگە و پێویستە هەبێت، خۆ ئەگەر هەر پەیوەندیەکی تر کاتی بێت ئەوا دەبێت پەیوەندی هەرێم و ئێران ستراتیژی بێت، ئەم پەیوەندییە دەبێت سەر ڕاستانە و فراوان بێت چونکە بەدرێژایی ٢٩ ساڵ ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئێران پێگەیەکی سیاسی بەهێزی دانەبڕاوی هەبووە وە ئەم پەیوەندیە بۆ هەرێم گرنگە وەک چۆن بۆ ئێرانیش گرنگە.

ڕاشیگەیاند: لە ڕووی سیاسیەوە گرژی سیاسی لە نێوان هەرێم و ئێران کاریگەری نیگەتیڤی دەبێت و نابێت کارێک بکرێت کە پەیوەندی هەرێم و تاران ساردی تێ بکەوێت، چونکە ساردی پەیوەندی سیاسی کاریگەری لەسەر ئابووریش جێ دەهێڵێت بەتایبەت بۆ هەرێم کە سنورێکی فراوانی لەگەڵ ئێران هەیە.

ئەو چاودێرە سیاسیە لەبارەی کاریگەریی دانانی ئێران لە سەر هەولێر و بەغدابۆ چارەسەریی کێشەکانیان ، وتی: ئێران بە حوکمی بەهێزی پێگەی لە عێراق و بوونی دۆستایەتی بەشێکی زۆر لە هێزە عێراقیەکان لەگەڵ

ئێران و کاریگەری ئایینی و مەزهەبی کە وای کردوە ئێران جگە لە ڕووی سیاسی و ئابووریەوە لە ڕووی جەماوەریشەوە پێگەی هەبێت و ڕۆحیەتی ئاینی و مەزهەبی ئەم دوو وڵاتەی تارادەیەک وابەستە کردووە بەیەکەوە


بتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە چارەسەر کردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا ، چونکە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدامەوە تا ئێستا، هیچ حکومەتێک دروست نەبووە لە عێراقدا کە ڕۆڵی ئێران تێیدا لاواز بووبێت، تەنانە

ئەمریکاو دۆستەکانی کە چەندین ساڵە ستراتیژیان لاوازکردنی ئێران بووە لە ناوچەکە و عێراقدا تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو ڕۆڵە لاوازکەن.

ئەوەشی وت کە بوونی پەیوەندی دۆستانەی هەرێم و ئێران کاریگەری لەسەر پەیوەندی هەرێم و بەغداد دەبێت و ئێران دەتوانێت پێگەی خۆی بەکار بهێنێت لە بەغداد بۆ ئەوەی هێزەکانی عێراق هەنگاوی باشتر بەرەو

هەرێم بنێن و وە ڕۆڵی نێوەند گیر بگێڕن لە کاتی توندبوونەوەی ناکۆکییە سیاسیەکاندا، نابێت لەو ڕاستیە خۆمان لا بدەین کە هەندێک هێزی سیاسی لە عێراقدا پەیوەندی توندوتۆڵیان لەگەل ئێران هەیە تا ئاستی

پیادەکردن و کاریگەر بوون بە سیاسەتەکانی ئێران، ئەمە وا دەکات ئێران کاریگەری لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابوری هەموو کایەکانی عێراق هەبێت.

هاوپەیوەند بە پەیوەندی ئێران لە گەڵ حزبە کوردییەکانی عێراق و توانستی تاران بۆ نێوبژیوانی کردنیان لە کاتی کێشە و گرفتدا عوسمان گوڵپی زیادی کرد: حەتمەن ئێران لە ڕابردوو ئێستاشدا کاریگەری لەسەر دوو هێزی

دەسەڵاتداری هەرێم هەبووە و دەبێت، دەبینین هەرکات پەیوەندی یەکێکیان لەگەڵ ئێران باش نەبووبێت ڕاستەو خۆ کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکانی یەکیەتی و پارتی هەبوەو لێرەش پەیوەندییەکە هاوسەنگی

لەدەستداوە و کاریگەری هەبووە، ئەمە وادەکات بڵێین هێزێک کاریگەری هەبێت بۆ تێکچونی پەیوەندییەکان ئەوا کاریگەریشی دەبێت بۆ باشکردنەوەیان و بەرقەراربوونی سەقامگیری سیاسی.

جەختیشی کرد کە دواجار دەبێت ئەوە بزانین کە هەموو پەیوەندییەکانی تر کاتی بن وە دەکرێت گۆڕانکاری سیاسی وا بکات کە ئەوانەی ئێستا لە عێراق باڵادەستن بەتایبەت ئەمریکا ڕۆژێک ئەو باڵادەستییەیان نەمێنێ،

بەڵام ئێران بۆ هەتا هەتایە دراوسێی عێراقە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکات، ئیدی سیاسەتەکانی دروستبن یان نادروست ناتوانن ئەو حەقیقەتە لە بەین بەرن کە ئێران دراوسێی عێراقە و کاریگەری سیاسی و ئابوری و

تەنانەت کلتوریشی لەسەر هەرێم هەیە و هیوادارم ئەو کاریگەریانە ئیجابیبن.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif