ئێسکەپەیکەری مامووسێک لە رووسیا دۆزرایەوە

ليست هناك تعليقات

لە دەریاچەیەکی نیمچە دوورگەی یامال لە هەرێمی سایبیریای رووسیا، ماسیگرێک ئێسکەپەیکەری مامووسێکی دۆزییەوە و لەلایەن زانایانی بواری بەردینەناسی دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لەسەری.

مامووسەکان پێش 10 هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر. واتە لە کۆتایی چەرخی بەستەڵەک، لەنێوچوون، لە ناوچە ساردەکانی وەک بەستەڵەکی باکوور ژیاون؛ ئاژەڵی هاوشێوەی فیلن، بەڵام پێستەکەیان بە مووی درێژ داپۆشراوە.

ئەو ماسیگرەی ئێسکەپەیکەرەی دۆزیوەتەوە دەڵێت، "رۆژێکی تەواو لە بەیانییەوە تاوەکو ئێوارە کەللـەسەرەکەیم راکێشا هەتا دەرمهێنا. دواتر بە دارێک بنی قوڕاوەکەم پشکنی و ئێسکی زیاترم دۆزییەوە."

زانایانی بەردینەناسی، یاخود زانستی لێکۆڵینەوە لەو ئاژەڵانەی کە بە تێپەڕبوونی کات بوونەتە بەرد، بڕیاریانداوە ئێسکەکانی دیکەی پەیکەرەکە لە قوڕاوەکە دەربێنن. هەروەها دەشڵێن پێشتر هیچ ئێسکەپەیکەرێکی مامووس بەمشێوەیە نەدۆزراوەتەوە، چونکە ئەمەیان هەموو ئێسکەکانی ماونەتەوە و هیچیان ون نەبوون.

دواینجار ئێسکەپەیکەرێکی مامووس دۆزرابێتەوە کە بەشی هەرە زۆری ئێسکەکانی دیاربن، لە ساڵی 1988 و 2007 بوو لە ناوچەی بەستەڵەکی باکوور. 





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif