بەرپرسی پەیوەندیەكانی پارتی: دوای جەژن پارتی و یەكیەتی كۆدەبنەوە

ليست هناك تعليقات

بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی رایگەیاند، هەنگاوی باش نراون بۆ نەهێشتنی ساردی لە پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت لەنێوان پارتی و یەکێتی و "ئێستا لێکتێگەیشتنی باش هەیە" لەنێوانیاندا. هەروەها دەڵێت، دوای جەژن مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.

عەلی حسێن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە لەمیانی بەشداریکردنی لە دیدارێكی تلفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای جەژن هەنگاوی جیددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەنرێن.

بە گوتەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی، لەدوای رووداوەکانی 2017 بێمتمانەیی لەنێوان پارتی و یەکێتیدا دروستبوو، باسی لەوەش کرد کە لایەنە سیاسییەکان گرفتی پێکەوە کارکردنیان هەیە.

سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی، وەکو عەلی حسێن گوتی، دیدگای سیاسیی جیاوازی هەیە و بەو هۆیەشەوە هەندێک خاڵی ناکۆک لەنێوانیاندا هەن، دەشڵێت، پارتی بڕیاریداوە کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەربکات.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "هەرکاتێک لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەکدەنگ بووبن، پێگەیان بەهێز بووە و دەستکەوتی گەورە بەدەستهاتووە، هەرکاتێکیش ناکۆکی هەبووبێت شاندەکانمان لە بەغدا لاوازبوون".



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif