فیلمێك لەبارەی کۆڵبەرانەوە بەرهەمدێت

ليست هناك تعليقات

میلاد فەیزوڵڵابەگ، دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵگە فیلمێک لەبارەی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمدێنێت و ئێستا لە قۆناخی کۆتاییدایە.

میلاد فەیزوڵڵابەگ  رایگەیاند، ئەم بەرهەمە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەک کاری تێیدا وەستا و ئێستا دووبارە دەستیان بە کار کردووەتەوە.میلاد دەڵێت: "فیلمەکە لە قووڵایی برین و زامه‌کانی سنوورکانی کوردستان و دانیشتووانی سەر سنوور، بەتایبەت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بەرهەمهاتووە."


فیلمەکە بەناوی "قەتلگاهـ" واتە "شوێنی مەرگ"ە و لە سنووری مەریوان و پێنجوێن لە باشووری کوردستان لە وەرزی زستاندا وێنەگیراوە.


فەیزوڵڵابەگ روونیکردەوە، لەم فیلمەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەوەی کە چۆن کەسانێک ژیانیان بۆ پارووە دەخەنە مەترسییەوە، گوتیشی ئامانجیەتی فیلمەکە بچێتە فێستیڤاڵە سینەماییەکان و دەنگی کۆڵبەران بە جیهان بگەیێنێت.


میلاد فەیزوڵڵابەگ، ساڵی 1988 لە شاری شنۆ لە دایک بووە، ساڵی 2006 بووەتە ئەندامی رێکخراوی سینەماکارانی جەوان لە ئێران و هەر لەو ساڵەوە دەستی بە کاری فیلمسازی کردووە.


ئەو دەرهێنەرە ساڵی 2013 لەگەڵ بەهمەن قوبادی، سینەماکاری کورد وەک بەڕێوبەری بەرهەم لە فیلمی "ئاڵای بێ وڵات"ـدا کاری کردووە. لە 2019 کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی "رۆژین" کردووە و کە باس لە ژیانی کچە هونەرمەندێکی کورد دەکات و ئازارەکانی دەخاتەڕوو

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif