سەرۆك كۆماری: كەمترین ئەركمان دۆزینەوەی تاوانباران و دادگاییکردنیانە

ليست هناك تعليقات


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هیشام هاشمی لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تیرۆرکرا، سەرۆککۆماری عێراق سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکات و بە تاوانێكی قێزەون دژ بە مرۆڤی عێراقی ناویدەبات.

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە توویتەر لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی نووسیویەتی "تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، لێکۆڵەری راستگۆ و نیشتمانپەروەری عێراق لەسەردەستی لەیاسا دەرچووان، تاوانێكی قێزەونە کە مرۆڤی عێراق و مافی خۆی بە ژیانێكی شکۆمەندانە دەکاتە ئامانج."

لە بەشێکی دیکەی توویتەکەدا سەرۆککۆماری عێراق تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بە "تاوانێکی دڕندانە" ناودەبات و دەشڵێت "ئەو تاوانە دڕندەیە ئەو بەها بەرزانەی وڵاتمانی کردووەتە ئامانج کە ئێمە لە قۆناخی دوای سەردەمی دیکتاتۆرییەت بۆ نیشتمانمان دەستنیشانمان کردوون."

سەرۆککۆماری عێراق ئاماژە بەوەش دەدات، "کەمترین ئەرکی سەر شانمان دۆزینەوەی تاوانباران و دادگاییکردنیانە تاوەکو ئاسایش و ئاشتی بۆ وڵاتەکەمان دابینبکەین."

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 06-07-2020، هیشام هاشمی، لێکۆلینڤانی سیاسی و ئەمنیی نێوداری عێراق، د.هیشام هاشمی لە شاری بەغدا تیرۆرکرا. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif