گەر بزانی پێش ژەمی بەیانیان چەند سودی هەیە، دەیكەیتە بەرنامە

ليست هناك تعليقات


ئاو یەکێکە لە پێویستییە سەرەکییەکانی ژیانی رۆژانەی مرۆڤ و گرنگە هەموو کەسێك رۆژانە بەلایەنی کەمەوە هەشت پەرداخ ئاو بخواتەوە، کاتی خواردنەوەی ئاویش کاریگەریی لەسەر زیادبوونی سوودەکانی دەبێت.

ماڵپەڕی "بەزکیتۆ" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی ئاو کردووە بە گەدەی بەتاڵ بەر لە خواردنی ژەمی بەیانی، بەم جۆرە:

- جەستەی مرۆڤ لە ژەهرە ماددەکان پاکدەکاتەوە.

- کرداری ئەندامەکانی هەناو باشتر دەکات و دوای خاوبوونەوەیان لە شەودا دووبارە چالاکیان دەکاتەوە.

- یارمەتیدەرە بۆ خێراکردنی کرداری دابەزاندی کێش.

- تواناکانی مێشك باشتر دەکات.

- کردارە زیندەگییەکانی جەستە چالاکتر دەکات.

- رێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە و هەوکردنی میزڵدان دەگرێت.

- کۆئەندامی لیمفاوی جەستە پاكدەکاتەوە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif