وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: هاوکاری بەسەر (140) هەزار خێزان دابەشدەکەین

ليست هناك تعليقات

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بریارە هاوکاری دارایی بەسەر (140) هەزار خێزانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت، ئێستا پرۆسەکە لە قۆناغی تۆمارکردنی ناوی خێزانەکاندایە.

کوێستان محەمەد وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم به‌ میدیایی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگەیاند، لە رێگەی پرۆژەیەکەوە هاوکاری دارایی بەسەر (140) هەزار خێزانی کەمدەرامەتدا دابەشدەکرێت، کە بڕی هاوکارییەکە لە (100) هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

وتیشی، ئێستا پرۆسەکە لە قۆناغی تۆمارکردنی ناوی ئەو خێزانانەدایە کەمدەرامەتن و توانای داراییان لاوازە، هەرکاتێک لیستەکە ئامادەبوو، پارەکە رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێرییەکان دەکرێت، دواتر بەسەر خێزانەکاندا دابەشدەکرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی رێکخراوی مرۆڤ دۆستان، هاوکاری بەسەر (525) خاوەنپێداویستی تایبەتدا لە سلێمانی دابەشکرد، هەروەها کورسی و عەرەبانە بۆ (12) خاوەنپێداویستی تایبەت دابینکرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif