جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی ئەمەركا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رۆژی 5ی ته‌مموز لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ فۆكس نیوزی ئەمەریكی به‌توانجه‌وه قسه له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ كرد و گوتی: "ئه‌و رۆژانه ئاماده‌یه چه‌ند سه‌عاتێك سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن بكات، به‌ڵام ئاماده نییه گوێ له راوێژكاره‌كانی بگرێت".
بۆڵتن گوتیشی: "پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاتانه تۆمار بكه‌ین كه تره‌مپ له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌سه‌ری ده‌بات و به‌راودی بكه‌ین به به‌رامبه‌ر ئه‌و كاتانه‌ی كه له چێشتخانه بچووكه‌كه‌ی كۆشكی سپی به‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه به‌سه‌ری ده‌بات، زۆر كه‌مترە".
جۆن بۆڵتن پارێزه‌ر و سیاسی كۆمارییه‌كان، پێشتر كاری دیپلۆماتی كردووه و له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه له 9ی نیسانی 2018 وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به‌كار بووه و له 10ی ئه‌یلوولی 2019 ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه.
بۆڵتن مانگی حوزه‌یران له رێگه‌ی كتێبێكه‌وه ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرت له ژێر ناوی "ئەو ژوورەی زۆر شت تێیدا روویدا". له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی تره‌مپ ویستی به بیانووی ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه ده‌بێته هۆی ئاشكراكردنی نهێنییه‌كان، رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه بكات، به‌ڵام دادگای فیدراڵی رێگه‌ی به بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌دا و پێی وابوو هیچ ده‌قێكی نهێنی له دووتوێی كتێبه‌كه‌دا نییه.
بۆڵتن له رێگه‌ی گفتوگۆكانییه‌وه به‌رگری له‌وه ده‌كات، كه هیچ پێشێلكارییه‌ك ناكات به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه له‌ماوه‌ی كاركردنی له كۆشكی سپی‌دا كردبێتی، ته‌نیا قسه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق